پەرلەمانتارێك: لەمەودوا مووچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەكان دواناكەوێت

پەرلەمانتارێكی كورد دڵنیایی دەدات لەوەی چیتر مانگانە مووچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەكان دواناكەوێت.

كاروان یاروەیس، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی حكومەتی ناوەند، مووچەی مانگی پێنجی پێشمەرگە، ئەنجومەنی ئاسایش و ناوخۆی خەرجکرد.

وتیشی، “لەمەودوا، لە مووچەی مانگی شەشەوە، لەگەڵ وەزارەتە مەدەنییەکان مانگانە بەیەکەوە خەرج دەکرێت”.

یاروەیس ئەوەشی خستەڕوو، مانگی رابردوو لە کاتی دواکەوتنی مووچەی پێشمەرگە و ناوخۆ و ئەنجومەنی ئاسایش، نامەیەکی کراوەمان ئاراستەی سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد و نووسینگەكەی لە وەڵامدا دڵنیاییاندا کە سەرۆک وەزیران کێشەکە چارەسەردەکات.

بابەتی پێشتر

لەبارەی کامێرای تۆمارکردنی سەرپێچی هاتوچۆی هەولێر روونکردنەوە دەدات

بابەتی دواتر

سیستمی هاتوچۆی هەرێم و عێراق یەکدەخرێن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share