وەزارەتی ناوخۆی هەرێم لەبارەی هەواڵێکی میدیای پەکەکەوە ڕوونکردنەوە دەدات

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر هەواڵێکی میدیاکانی پەکەکە ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، ئەو هەواڵە ڕاست نییە کە دەڵێت کەسێک بە چاوبەستراوی ڕادەستی تورکیا کراوەتەوە.

پێشتر میدیاکانی پەکەکە هەواڵێکیان بەم شێوەیە بڵاوکردبوویەوە، “ئاسایشی پەدەکە سیاسەتمەدارێکی خەڵکی باکووری کوردستانی، کە لەژێر فشارەکانی دەوڵەتی تورک هاتبووە باشووری کوردستان، دوای 19 مانگ لە زیندانیکردنی ڕادەستی دەوڵەتی تورک کردەوە”.

لە ڕوونکردنەوەکەی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمدا هاتووە، ” لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ، ڕاگەیاندنەکانی پەکەکە ، هەواڵێکیان بڵاوکردەوە کە گوایا کەسێک بەناوی ( عومەر بارتان ) خەڵکی  ناوچەی تاتوانی تورکیا ، بە چاوی بەستراوەوە لە سنووری ئیبراهیم خەلیل نێردراوەتەوە تورکیا، ئێمە سەرلەبەری ئەم هەواڵە ڕەتدەکەینەوە و بە هەوڵێکی دیکەی ڕاگەیاندنی چەواشەکاری پەکەکەی دەزانین بۆ ناوزڕاندن و بەدناوکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆیە ئەم هەواڵە هیچ بنەمایەکی نییە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: مام غەفور یەکێک بوو لە تێکۆشەرە دیارەکانی کوردستان کە هاوڕێی سەرۆک مام جەلال بوو

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ڕایگەیاند، لە دڵەوە غەمباربووم بە کۆچـ.ـی دوایـ.ـی پێشمەرگەی دێرین مام غەفور،…
Total
0
Share