ژمارەیەك لە نوقمبووانی بەلەمەكەی دەریای ئیجە كوردن

سەرۆكی دەزگای لوتكە بۆ كاروباری پەنابەران ئاشكرایكرد، لەو 51 كەسەی لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا لە دەریای ئیجە خنكان ژمارەیەك كۆچبەری كوردی تێدایە.

ئاری جەلال، سەرۆكی دەزگای لوتكە بۆ كاروباری پەنابەران ڕایگەیاند، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان ئەو بەلەمەی دوو ڕۆژ لەمەوبەر لە دەریای ئیجە نوقم بوو بەهۆیەوە 51 كەس خنكان كە ژمارەیەك كۆچبەری نایاسایی كورد و عێراقی تێدایە.
ئاشكرایكرد، “نوێنەرایەتیی دەزگای لوتكە لەئێستادا سەرقاڵی كۆكردنەوەی زانیاریی زیاترە لەبارەی ئەو كۆچبەرانەوە و هاوكار و هەماهەنگیی كەسوكاری قوربانیانی ئەو ڕووداوەش دەبین”.

حكومەتی یۆنان نوقمبوونی بەلەمێكی كۆچبەرانی لە دەریای ئیجەدا ڕاگەیاند، كە 80 كۆچبەری تێدابووە و تەنها 29 كۆچبەریان ڕزگاركراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بڕیار رەشید: ئێمە هەوڵماندا یەك بەرمیل نەوت بە 30 هەزار دابینبكەین سەرۆكی حكومەت بە 105هەزار ڕازیبوو

بڕیار رەشید پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بەهۆی نەبوونی هەماهەنگی لە نێوان شاندی…
Total
0
Share