لەبارەی کامێرای تۆمارکردنی سەرپێچی هاتوچۆی هەولێر روونکردنەوە دەدات

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر رایدەگەیەنێت، کاتێک ماتۆڕسکیلێک سەرپێچی هاتوچۆ دەکات کامێرای تۆمارکردنی سەرپێچی دیاریدەکات و ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە نزیکین سزانادرێن.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر لە روونکردنەوەیەکدا بڵاویکردەوە، دەنگۆیەک لەناو شوفێران هەیە کە زۆرجار لە شەقامەکاندا کاتێک ماتۆڕسکیلێک بە خێرایی بە تەنیشتیاندا تێپەڕدەبێت و کامێرای چاودێریی تیژڕۆیی وێنەی دەگرێت و فلاش لێدەدات، شوفێری ئەو ئۆتۆمبێلانەی نزیکن لە ماتۆرسکیلەکە وا دەزانن سەرپێچیەکە بۆ ئەوانیش هەژمار دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەو حاڵەتانەدا کامێرای چاودێریی تیژڕۆیی چوار ۆشەیەکی سەوز وەک ئاماژە دەخاتە سەر ماتۆڕەکە و ئەو ئۆتۆمبێلانەی بە خێرایی رێگەپێدراو دەڕۆن هیچ سزایەک نادرێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لقی سلێمانیی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان: بڵاوکردنەوەی خێرای وێنە و ڤیدیۆی شوێنە ئەمنییەکان دەبێتە چاوساغیی بۆ لایەنی شەڕکەر

لقی سلێمانیی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، نابێت ڕێگە بدرێت کەناڵەکان ببنە سەکۆیەک بۆ هەڕەشە لەسەر ئاسایشی نیشتمانی و سنووری…
Total
0
Share