شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێم سەردانی بەغداد دەکات

دیمەنێك لە كۆبوونەوەكە

سەرۆكوەزیرانی هەرێم لەگەڵ شاندی دانوستانكاری هەرێم بۆ بەغداد كۆبووەوە و بەپێی سەرچاوەیەكی ئەنجومەنی وەزیران شاندەكە ئامادەیە جارێكی دیكە سەردانی بەغداد بكات.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە 23ی تشرینی دووەم لەگەڵ شاندی دانوستانکاری ھەرێم بۆ بەغداد کۆبووەوە.

سەرچاوەیەك لە ئەنجومەنی وەزیران بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، سەرۆکی حکومەتی هەرێم ستایشی ھەوڵ و ماندوبوونی شاندی دانوستانکاری کرد لە دانوستانەکانیان لەگەڵ حکومەتی ناوەند و داکۆکیکردن لە شایستە داراییەکانی خەڵکی هەرێم و لە پێش هەموویانەوە پرسی موچە.

ئەوەشی وت، “لە کۆبوونەوەکەدا جەختکرایەوە لەوەی شاندی دانوستانکاری هەرێم لایەنی فەرمی گفتوگۆیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ حکومەتی ناوەند و بەهیچ شێوەیەک حکومەتی هەرێم سازش لە مافە دەستورییەکان و شایستە داراییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان ناکات”.

دوپاتیشكرایەوە شاندی دانوستانکار هەموو هەوڵ و توانایەکی خۆی خستووەتەگەڕ بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ حکومەتی بەغداد، وەك ئەوەی سەرچاوەكە وتی.

ئەوەشی خستەڕوو، شاندی هەرێمی کوردستان لەهەر کاتێک بە پێویستی بزانێت، ئامادەیە سەردانی بەغداد بکات.

بابەتی پێشتر

كیسنجەر: جیهان لە لێواری كارەساتێكی هاوشێوەی جەنگی جیهانیدایە

بابەتی دواتر

وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم: كار لەسەر بە پیشەسازیكردنی بەرهەمی جوتیاران دەکەین

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەنزینەكەی بەغداد گەیشتە سلێمانی

وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی ڕایگەیاند، بەنزینە 690 دینارییەكەی بەغداد ئەمڕۆ جارێكی دیكە گەیشتەوە سلێمانی. بەهمەن شێخ قادر، وتەبێژی بەنزینخانەكانی…
زیاتر ببینە

لەبارەی ڕاگرتنی هاوڵاتییانی ناوەڕاست و خواری عێراق لە بازگەكانی هەولێر ڕوونكردنەوە دەدرێت

به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی بازگه‌كان ڕایدەگەیەنێت، هەموو هاوڵاتییەکی خواروو و ناوەڕاستی عێراق بەڕێزەوە مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت و کاری پێویستیان بۆ…
Total
1
Share