سیستمی هاتوچۆی هەرێم و عێراق یەکدەخرێن

هاتوچۆی عێراق رایدەگەیەنێت، کار بۆ ئەوە دەکەن سیستمێکی هاتوچۆی یەکگرتوو لەنێوان هەرێم و عێراق دابنێن.

محەمەد عەلی بەڕێوەبەری بەشی پەیوەندییەکان و راگەیاندن لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی عێراق رایگەیاند، هەماهەنگیی راستەوخۆ هەیە لە نێوان حکومەتی عێراق و هەرێم سەبارەت بە سیستمی هاتوچۆی یەکگرتوو.

ئاماژە بەوەش دەکات، وەفدێک لە هەرێمەوە سەردانی بەغدادیان کردووە، بەمەبەستی ئامادەکردنی سیستمێکی هاتوچۆی یەکگرتوو، کە لەڕێگەیەوە داتا و زانیاری ئاڵوگۆڕ دەکرێت.

دەشڵێت، “سیستمەکە بریتییە لە وەرگرتنی غەرامە دەستبەجێ لە ئۆتۆمبێلی سەرپێچیکار لە هەرێم کە تابلۆی بەغدادی لەسەربێت، بەجۆرێک شۆفێرەکە دەتوانێت غەرامە لە هەرێم بدات، بە پێچەوانەشەوە”.

محەمەد عەلی، باس لەوەش دەکات، “یاسای هاتوچۆی نێوان بەغداد و هەرێم زۆر لەیەک دەچن، بەڵام لە بڕی غەرامەکردندا جیاوازن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی هەولێر: ئەو پیکابەی بە شێوەیەکی نایاسایی ژمارەیەک کرێکاری سەرخستبوو دەستی بەسەردا گیرا

هاتوچۆی هەولێر، رایدەگەیەنێت، “ئەو پیکابەی بە شێوەیەکی نایاسایی و مەترسیدار ژمارەیەک کرێکاری سەرخستبوو دەستی بەسەردا گیرا”. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی…
Total
0
Share