کەشناسیی هەرێم: بارینی باران و بەفر بەردەوام دەبێت

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمرۆ و سبەینێ لە ناوچەکانی هەرێم بارینی باران و بەفر بەردەوام دەبێت، ئەگەری دروستبوونی تەمیش هەیە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بوونى تەم و ئەگەرى نمە باران لەسەر ناوچە شاخاوییەکان، لەسەر هەندێک ناوچەى شاخاوى سنوورى پارێزگاى سلێمانى ئەگەرى نمە بارانى زیاترە بە تایبەت لە دواى نیوەڕۆ لە ناوچە شاخاوییە سنووری و بەرزەکان ئەگەرى بەفر بارین هەیە.

ئاماژە بەوەش دەکات، سبەی چوارشەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، لەناوچە شاخاوییەکان ئەگەرى دروستبوونى تەم زیاتر دەبێت و بەردەوام دەبێت .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 13

سلێمانی : 10

دهۆک : 12

کەرکوک : 16

هەڵەبجە : 11

زاخۆ : 12

سۆران : 8

حاجی ئۆمەران : 0

گەرمیان : 17

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەفتەی داهاتوو شایستە داراییەکانی کارمەندانی کۆمسیۆن رەوانەی هەرێم دەکرێت

جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو شایستە داراییەکانی کارمەندانی کۆمسیۆن لە رێگەی بانکی بازرگانی عیراقەوە…
Total
0
Share