ئەمڕۆ پێنجشەممە، بومەلەرزەیەک بە گوڕی 6 پلە ناوچەی فۆکۆشیمای لە باکووری رۆژهەڵاتی ژاپۆن هەژاند.
کەشناسیی ژاپۆن، بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پێنچشەممە بومەلەرزەیەک بە گوڕی 6 پلەی رێختەر، لە ناوچەی فۆکۆشیمای باکووری رۆژهەڵاتی ژاپۆن روویدا.
بومەلەرزەکە لە قووڵایی 40 کیلۆمەتردا روویداوە و دانیشتووانی شاری تۆکیۆ هەستیان پێکردووە، بەڵام لە بارەی هەبوونی زیانەوە هیچ زانیارییەک ئاشکرا نەکراوە، و هەبوونی مەترسیی تسۆنامی رەتکراوەتەوە.
ژاپۆن ساڵانە چەندین بومەلەرزەی تێدا روودەدات، بەڵام بەهۆی ئەوەی باڵەخانەکان بە سیستمی بیناسازیی تۆکمە بنیاتنراون، بەراورد بە بەهێزیی بومەلەرزەکان، زیانەکان کەمترن.