سوپای میانمار کودەتای سەربازیی بەسەر حکومەتدا کرد

میدیاکانی سەربە سوپای میانمار، ئەمڕۆ دووشەممە 1ی شوبات ڕایگەیاند کە سوپای وڵاتەکەی کودەتای سەربازیی کردووە و باری لەناکاویشی بۆ ماوەی ساڵێک لە وڵاتدا ڕاگەیاند.

ئاژانسی ئەسۆشەیتد پرێس کە لە تەلەڤزیۆنی میاوادی سەربە سوپای میانمارەوە بڵاویکردووەتەوە ڕایگەیاند، “دەسەڵاتی وڵات بۆ مینگ ئۆنگ هیلیانگ، فەرماندەی باڵای هێزە چەکدارەکانی میانمار گوسترایەوە”.

هەروەها ئۆنگ سانگ سوکی، سەرۆکی وڵات لەلایەن سوپاوە دەستگیرکراوە، هەروەها سەرکردە و بەرپرسەکانی دیکەی وڵاتەکەش لەلایەن سوپاوە لە بەرەبەیانی ئەمڕۆدا دەستگیرکراون.

ئەم هەنگاوەی سوپای میانمار دوای چەندین ڕۆژ لە ململانێ و ناکۆکی نێوان دەسەڵات و حکومەتی میانمار و سوپای ئەو وڵاتە دێت، لەئەنجامی ئەو هەڵبژاردنانەی کە ئەنجامدرا و سوپا ئەنجامەکانی بە ساختە ناوبرد.

لەلایەکی دیکەوە لە یەکەم کاردانەوەیدا کۆشکی سپی، بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە نیگەرانی خۆی لە ناکۆکی و گرژییەکانی میانمار دەربڕی.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) بەرشلۆنە تۆڵەی سوپەری لە بلباو کردەوە و گەڕایەوە دووەمی ڕیزبەندی

بابەتی دواتر

ڤیدیۆ.. ماتۆڕسوار بەشە ناوخۆیی کچانی لە هەڵەبجە هەراسانکردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share