عەبدوڵای حاجی مەحمود لە ریزەکانی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان دوورخرایەوە

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق عەبدوڵای حاجی مەحمودی لە ریزەکانی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان دوورخستەوە.

لە نووسراوێکی رەسمیدا کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاماژە بەوە دەکات، ”بەپێی دەستووری ناوخۆی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان دوورخستەنەوەی عەبدوڵا مەحمود ئەحمەد، جێگری سەرۆکی پارتەکە پەسەندکرا”.

بڕیارە ئەمڕۆ پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان هەشتەمین کۆنگرەی خۆی لە گوڵەخانە ببەستێت و بە پێی وتەی فەرهاد تۆفیق، وتەبێژی ئەو پارتە چەند یاسایەکی  تایبەت بە کاروباری حزبەکەیان هەموار دەکەنەوە و چەند بڕیارێکی نوێش دەردەکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانی كوردستان لەسەر گرانیی بازار و بەرزبوونەوەی نرخی پێداویستییەكان كۆدەبێتەوە

پەرلەمانی كوردستان ڕۆژی یەكشەممەی داهاتوو لەبارەی گرانیی بازار و بەرزبوونەوەی نرخی پێویستییەكانی ڕۆژانەی هاوڵاتییان كۆدەبێتەوە. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی…
Total
0
Share