زانا هۆڵەندییەکە پێشبینیی روودانی بوومەلەرزە بەهێزەکەی تایوانی کردبوو

فرانک هوگەربیتز، زانای بوومەلەرزەزانی هۆڵەندی بەردەوامە لە دروستکردنی مشتومڕ سەبارەت بە پێشبینییەکانی و لە بڵاوکراوەیەکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس جەختلەوە دەکاتەوە کە پێشبینی روودانی بوومەلەرزەکەی تایوانی کرد بوو.

ئەو زانا هۆڵەندییە لە هەژماری رەسمی خۆی دوو پۆستی بڵاوکردەوە، لە یەکێک لەو پۆستانەدا ئاماژەی بە چاوەڕوانییەکانی خۆی کردووە سەبارەت بە ئەگەری روودانی بوومەلەرزەیەکی گەورە و لە پۆستەکەی دیکەشدا جەخت لە راستی پێشبینییەکەی دەکاتەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە بوومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی 7.4 پلەی رێختەر تایوانی هەژاند و لە ئەنجامدا نۆ کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە هەش هەزار کەس برینداربوون و چەندین بیناش وێرانبوون.

پێشبینییەکانی پێشتری ئەو زانا هۆڵەندییە مشتومڕێکی زۆری لێکەوتەوە کاتێک هۆشداریی دابوو لە ئەگەری روودانی چەند بوومەلەرزەیەکی بەهێز و وێرانکەر کە دیارترینیان بوومەلەرزەکەی تورکیا و سوریا بوو کە بە هەزاران کەس گیانیان لەدەستدا.

بابەتی پێشتر

واتساپ روونكردنەوە لەبارەی لەكاركەوتنەكەی شەوی رابردووی دەدات

بابەتی دواتر

بومەلەرزەیەک بە گوڕی 6 پلە ژاپۆنی هەژاند

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەمەنی فەیسبووک بووە 20 ساڵ

ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییەی وەک سەکۆیەک بۆ گەنجان دروستکرا 20 ساڵی تەمەنی تێپەڕاند، ئەرکەکەشی لە تەنها بوونە شوێنێکی کۆبوونەوەی…
Total
0
Share