ئەمریکا: ئێران بگەڕێتەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی دەتوانێت نەوت بفرۆشێت ئەگەرنا فشارەکان زیاتر دەکەین

لە بەردەوامیی هەوڵەکان بۆ گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ساڵی 2015، ڤیکتۆریا نۆلاند بریکاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری سیاسی ڕایگەیاند، گەڕانەوەی ئێران بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی ڕێگەی دەدات جارێکی دیکە هەناردەی نەوتی بگەڕێنێتەوە بازاڕەکانی جیهان و سزاکانی سەری سووکتر بکرێت.

ئەو بەرپرسە ئەمریکییە بە تۆڕی CNNی ئەمریکیی ڕاگەیاندووە، “ئەو ڕێککەوتنەی پێشنیارکراوە، نەوتی ئێران دەگەڕێنێتەوە بازاڕەکانی جیهان، وادەکات سزاکانی سەر ئەو وڵاتە تاڕادەیەک سووکتربکرێت، بەڵام تا ئێستا ئێران ئەو ڕێگەیەی هەڵنەبژاردووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئەو بابەتە لەدەستی ئێراندا و بەتایبەت لەسەر بڕیاری عەلی خامنەیی ماوەتەوە، کە بڕیار لەبارەی داهاتووی وڵاتەکەیەوە بدات”.

وتیشی، “ئەگەرە خامنەیی بەو ڕێککەوتنە ڕازی نەبێت، فسارەکانمان لەسەر ئێران زیاتر دەبێت و سزای زیاتری ئەو وڵاتە دەدەین”، بەبێ ئەوەی باس لە چۆنێتی و وردەکارییەکانی سزاکان بکاتە.

ئەو لێدوانانەی بریکاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دوای ئەوە دێت، کە بەرپرسی هەواڵگریی بەریتانیا ڕایگەیاند، گومانیان هەیە لەوەی ڕابەری کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕەزامەندی بۆ گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی دەرببڕێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری هەواڵگری: تیك تۆك هەڕەشەی راستەقینەیە بۆسەر ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا

بەڕێوەبەری هەواڵگریی ناوەندیی ئەمریكا رایدەگەیەنێت، بڵاوبوونەوەی تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تیك تۆك)ی چینی مایەی نیگەرانیی واشنتن-ە، پێشیوایە دەبێتە هەڕەشەی راستەقینە…
زیاتر ببینە

راوێژکارێکی سودانی: لە چەند رۆژی داهاتوودا رێککەوتنی ئاوی نێوان عێراق-تورکیا دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە

راوێژکارێکی سودانی رایدەگەیەنێت، رێکخستنەوەی سەرچاوە ئاوییەکانی نێوان عێراق و تورکیا نزیکە و لە چەند رۆژی داهاتوو دەچێتە بواری…
Total
0
Share