ڤیدیۆ.. هێرش بۆ سەر ناوەندێکی بازرگانی لە ئیستانبول ژمارەیەک برینداری لێکەوتەوە

 لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداری بۆ سەر ناوەندێکی بازرگانی لە ئیستانبول چەند کەسێک برینداربوون و زۆرینەیان بیانی بوون.

ڕۆژنامەی سەباحی تورکی بڵاویکردەوە لە کافتریای ناوەندی بازرگانیی (سەریەر ئەیازاغا) لە ئیستانبول چەند کەسێک هێرشی چەکدارییان کردووەتە سەر کەسانێکی دیکە و بەهۆیەوە ژمارەیەک بوونەتە قوربانی.

بەپێی ئەو زانیارییانەی میدیای تورکیا بڵاویکردووەتەوە، لە هێرشەکەدا شەش کەس برینداربوون و تەنها یەک کەسیان هاوڵاتیی تورکییە و پێنجەکەی دیکە بیانی بوون.

ئاماژە بەوەشکراوە، دۆخی تەندروستیی یەکێک لە بریندارەکان ناجێگیرە.

هیچ یەکێک لە ئەنجامدەرانی هێرشەکە دەستگیرنەکراون.

بابەتی پێشتر

ئەو پەنابەرانەی لە یۆنان پەنجەمۆریان كردووە مەترسی هەیە دیپۆرتبكرێنەوە

بابەتی دواتر

تایبەتمەندییەکی نوێی واتسئەپ.. بەپێی کاتی ناردنی بۆ نامەکەت بگەڕێ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share