بۆچی ئەنجامدانی پشكنینی خوێن لە نەخۆشخانە باش نییە؟

بەرزبوونەوەی فشاری خوێن لەنێو ئەو حاڵەتە لەناكاوە پزیشكییە زۆر بڵاوانەیە كە هەندێك جار دەبێتەهۆی مردن، بەهۆی پەیوەندی بە جەڵتەی دڵەوە، چونكە چەندبارەبوونەوەی بەرزبوونەوەی فشار دەبێتە هۆی زیانگەیاندن بە خوێنبەرەكان و كەمبوونەوەی گەیشتنی خوێن بە دڵ و مێشك.

لەبەر ئەم هۆكارەیە، پێوانەكردنی فشاری خوێن زۆر پێویستە، بەڵام بەپێی راپۆرتێكی رۆژنامەی (واشنتن پۆست)ی ئەمریكی، بەدەستهێنانی ئەنجامێكی دروست و وردی فشاری خوێن زۆر ئەستەمە.

بەپێی راپۆرتەكە كاتێك پێوانەكردنەكە لە كلینیك یان نەخۆشخانەیەكدا دەبێت، ئەگەرێكی زۆری هەیە ئەنجامێكی راستەقینەی فشاری خوێنت دەستنەكەوێت.

رۆژنامەكە لە زاری راج بادوال، مامۆستای بواری پزیشكی لە زانكۆی ئەلبرێتا لە كەنەدا رایگەیاند، هیچ كات داوای پێوانەكردنی فشاری خوێن لە نەخۆشەكانی لەنێو كلینكەكەیدا ناكات “چونكە 50%ی ئەنجامەكان ورد و دروست نین”.

راپۆرتەكە ئاماژەی بەو هۆكارانە كردووە كە وادەكات ئەنجامی پێوانەی فشار لە كلینك یان نەخۆشخانەكاندا نادروست بێت، لەكاتێكدا جەخت لەوەدەكاتەوە كە “ئەنجامدانی پشكنینی فشاری خوێن لە ماڵدا زیاتر ورد و تەواوە”.

بادوال وتی، فشاری خوێن “كاریگەریی هۆكاری سۆزداری، تەندروستیی ژیری، چالاكیی جەستەیی، پلەی گەرمیی شوێنەكە و دەرمانیش كاری لێدەكات، یان خواردن و خەوتنت باش بووبێت، لەگەڵ چەندین هۆكاری دیكەش”.

بەدەستهێنانی پێوانەیەكی دروستی فشاری خوێن چەند رێوشوێنێكی دیاریكراوی پێویستە لەوانە، هەردوو قاچت لەسەر زەوی بێت، پاڵتدابێتەوە بە كورسییەكی چەسپاودا، قۆڵەكانت لەڕووی ئاسۆییەوە رێك بێت و بۆ ماوەی چەند خولەكێكیش بە هێمنی دانیشیت بەر لە ئەنجامدانی پشكنینەكە.

بەپێی راپۆرتەكە، هەندێك لەو كارمەندە پزیشكییانەی پشكنینی فشاری خوێن لە كلینیكەكاندا دەكەن پەلەپەلی لە كارەكەدا دەكەن و، نەخۆش لە دۆخی دروستدا دانانیشێنن بۆ ئەنجامدانی پێوانەكردنێكی دروست.

بابەتی پێشتر

دوو کەس بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە مرۆڤ دەستگیرکران

بابەتی دواتر

کارەکانی فەرمانگەی کارتی نیشتمانیی ئاغجەلەر راگیران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share