دەروونناسان: سەیركردنی یاریی تۆپی پێ تەمەن درێژدەكات

پسپۆڕانی دەروونناسی دەڵێن، سەیركردنی یاریی تۆپی پێ سوودی بۆ تەندروستیی مرۆڤ هەیە و تەمەنی درێژدەكات.

بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەكی بواری دەروونناسی، “هاندانی هەڵبژاردە و یانەكانی تۆپی پێ و سەیركردنی یارییەكان، سوودی زۆری بۆ تەندروستیی مرۆڤ و باری دەروونی و جەستەیی هەیە، ئەو هەستە بە مرۆڤ دەبەخشێت كە خاوەنی شوناسە و دەرفەتێكی نایابیشە بۆ پەیوەندیگرتن لەگەڵ ئەوانی تردا”.

توێژینەوەكە ئاشكرایكردووە، سەیركردنی یارییەكان لە نزیكەوە و ئامادەبوون لەناو یاریگادا كاریگەریی ئەرێنیی زیاتری هەیە، بەو پێیەی گەشتی دوورمەودا و گەڕانی پێویستە، بەڵام لە هەمان كاتدا بینینی یارییەكان لە رێگەی شاشەكانیشەوە سوودی دەروونیی هەیە.

دكتۆر كاری ویلاند مامۆستای دەروونناسیی كۆمەڵایەتی لە زانكۆی تولەین لە ویلایەتی نیو ئۆرلیانزی ئەمریكا دەڵێت، “مرۆڤەكان بە سروشت بوونەوەری كۆمەڵایەتین، پاڵەوانێتیی جامی جیهانییش دەرفەتێكی نایابە بۆ پەیوەندیگرتن لەگەڵ مرۆڤەكانی دیكە و دۆزینەوەی زەمینەیەكی كۆمەڵایەتیی هاوبەش”.

بەپێی وتەی ئەو پسپۆڕەی دەروونناسی، باشتربوونی دۆخی دەروونی و جەستەیی مرۆڤ، هۆكارێكە بۆ ژیانێكی دروست و تەمەنێكی درێژتر.

بابەتی پێشتر

وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان ئاشکراکرا

بابەتی دواتر

سکالۆنی بە "شەوی خۆشەویستی" خەڵاتی مێسی کردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share