مامۆستا محەمەد عەبدوڵا: سوکایەتیکردن بە ئۆتۆمبێلی BYD حەرامە

مامۆستایەکی ئایینی ڕایدەگەیەنێت، سوکایەتیکردن بە ئۆتۆمبێلی BYD حەرامە و دروست نییە، چونکە ژیانی چەندین کەس لەسەر ئەو ئۆتۆمبێلەیە.

مامۆستا محەمەد عەبدوڵا، مامۆستای ئایینی لە گرتەیەکی ڤیدیۆیدا ڕایگەیاند، لە ئەمڕۆدا دیاردەیەک لەناو خەڵکدا بڵاوبووەتەوە کە سوکایەتیکردنەوە بە ئۆتۆمبێلی BYD، چەندین کەس بەو سوکایەتییانە برینداردەبن و پێیان ناخۆشە، چونکە بەشێکیان، ژیان و کاریان لەسەر ئەو ئۆتۆمبێلەیە، ئەم ڕەفتارەش لە ئایینی ئیسلامدا دروست نییە و حەرامە.

وتیشی، کەسانێک هەن چەندین ساڵە پارە کۆدەکەنەوە تاوەکو ئۆتۆمبێلێک بکڕن، بەڵام کەسانێک بە سوکایەتیکردن بەو جۆرە ئۆتۆمبێلە، هەستیان بریندرار دەکەن، پاشان ئەم ئۆتۆمبێلانە حکومەت ڕێگەیداوە کە بێنە ناو خاکی هەرێمی کوردستانەوە، واتە کێشەیان نییە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی 3 کەسی دەستگیرکرد کە 52 ملیۆن دیناریان لە هاوڵاتییەک سەندبوو

پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت سێ تۆمەتباریان دەستگیرکردووە کە لەڕێگەی‌ یارییە ئەلیكترۆنییەكانەوە بڕە پارەیەکی زۆریان لە هاووڵاتییەک سەندووە. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی…
زیاتر ببینە

چەند ناوچەیەكی پارێزگاكە تێیانپەڕاندووە
شاری سلێمانی زۆری نەماوە بڕی بارانی ساڵی ڕابردوو تێپەڕێنێت

دوای چەندین شەپۆلی بارانبارینی یەک لەدوای یەک، لە هەرێمی کوردستان بڕی ‏بارانبارین لە چەند ناوچەیەک ساڵی ڕابردووی تێپەراندووە،…
Total
0
Share