د. یوسف گۆران: خەڵک بە هەڵە لە لامەرکەزییەت تێگەیشتوون ئەمە دوو ئیدارەیی نییە

د. یوسف گۆران ڕایدەگەیەنێت، خەڵک بە هەڵە لە لامەرکەزییەت تێگەیشتوون ئەمە دوو ئیدارەیی نییە، لامەرکەزییەت زۆر یاسایی و ئیدارییە، لە زۆرێک لە وڵاتانی جیهان پەیڕەودەکرێت و پەیوەندیدار نییە بە دابەشبوون، قەوارەی هەرێمی کوردستان پارێزراو دەبێت و هیچ دابەشبوونێک ڕوونادات.

د. یوسف گۆران، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دیمانەیەکی تەلەڤیزیۆنیدا ئاشکرایکرد، ئێستا باشترین چارەسەر ئەوەیە یەکێتی و پارتی لەسەر بنەمای ڕاستییە نوێیەکان دابنیشنەوە و لەسەر ئەو بنەمایە حکومەت پێکبهێنن، ئەگەریش نەیانتوانی، ڕێگەچارەی یاسایی هەیە، کە دەتوانین پێی بڵێین (خۆبەڕێوەبردنێکی فراوان یان لامەرکەزییەت).

باسی لەوەشکرد، لامەرکەزییەت زۆر یاسایی و ئیدارییە، لە زۆرێک لە وڵاتانی جیهان پەیڕەودەکرێت و پەیوەندیدار نییە بە دابەشبوون، قەوارەی هەرێمی کوردستان پارێزراو دەبێت و هیچ دابەشبوونێک ڕوونادات، ئەو پرسە سەرەکییانەی کە تایبەتن بە هەرێمی کوردستان، وەک پەیوەندییەکانی دەرەوە و کاروباری پێشمەرگە، دەمێننەوە و هاوبەش دەبن، بەڵام لامەرکەزییەت دەبێت بۆ بەڕێوەبردنی ڕۆژانەی خۆمان لە پرسەکانی ڕێگەوبان، تەندروستی، پەروەردە و چەندین پرسی دیکە، ڕەنگە ئەوکاتە یەکێتی و پارتی کەمترین بەرکەوتنیان هەبێت، ئەمەش بە شێوازێکی یاسایی ڕێکدەخرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، خەڵک پێیان وایە ئەمە دوو ئیدارەییە، بەڵام ئەمە هەڵە تێگەیشتنە و دوو ئیدارەیی نییە، دوو ئیدارەیی ئەوەیە دوو حکومەت، دوو هەرێم و دوو دەسەڵات هەبێت، ئەمە (چارەسەرێکی مەترسیدار)ە، بەڵام لە کۆتایدا ئەمە چارەسەرێکە و دڵخوازی ئێمە نییە، بەڵکو دەبێت بیر لە کوردستانی گەورە بکەینەوە، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش هەمیشە لەگەڵ ئەم کوردستانیبوونەدا بووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیركردنی دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر رادەگەیەنێت

بەڕێوەبەرایەتیی ئۆپەراسیۆنەكانی دەزگای ئاسایش بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكانی دەزگای ئاسایش، دەستبەسەر بڕی 50 كیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا…
Total
0
Share