فەرمانبەری ڤاكسیننەكراو مانگانە چوار پشكنین نەكات مووچەكەی ڕادەگیرێت

بریكاری وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، هەر فەرمانبەرێك ڤاكسین وەرنەگرێت، دەبێت هەفتانە پشكنینی كۆرۆنا بكات، بەپێچەوانەوە مووچەكەی ڕادەگیرێت.

دكتۆر ڕەهێڵ فەرەیدون، بریكاری وەزارەتی تەندروستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامەنووسان ڕایگەیاند، “زیادبوونی حاڵەتەكانی تووشبوون بە كۆرۆنا ناچارمان دەكات ڕێكاری توند بگرینەبەر”، وتیشی، “داوامان لە وەزارەتی ناوخۆ كردووە كار بۆ جێبەجێكردنی ڕێكارەكانی كۆرۆنا بكرێت”.

بریكاری وەزارەتی تەندروستی دەشڵێت، “ئەگەر هاوڵاتییان ڕێكارەكانی خۆپارێزی جێبەجێنەكەن، ڕێگریكردن لەو شەپۆلە خێرایەی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا ئاسان نییە، چونكە تواناكان سنووردارن”.

لە وەڵامی پرسیارێكی تۆڕی میدیایی ئێستا لەبارەی بەستنەوەی پێدانی مووچە بە خۆڤاكسینكردنەوە، ڕەهێڵ فەرەیدون ئاشكرایكرد، “ئەگەر فەرمانبەران نەیانەوێت خۆیان ڤاكسین بكەن، دەبێت سەرەتای هەموو هەفتەیەك و پێش چوونەوە بۆ دەوام، پشكنینی كۆرۆنا بكەن، ئەگەر لە كۆتایی مانگدا چوار پشكنینی نەبێت، مووچەكەی ڕادەگیرێت، تا ئەوكاتەی ڕێكارەكان جێبەجێ دەكات”.

ئاشكراشیكرد، سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەست بە جێبەجێكردنی ئەو قۆناغە دەكەن.

بابەتی پێشتر

وردەكاریی گەورەترین دزی لە بەریتانیا

بابەتی دواتر

لێزمەباران و هەورەبروسكە بەڕێوەن.. كەشوهەوای 72 كاتژمێری داهاتوو ئاشكرادەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە
4

دوو ماڵ لە ئاكرێ سووتان

لە دوو كاتژمێردا دوو ماڵ لە ئاكرێ سووتان و بەرگریی شارستانی دەڵێت، زیانەكان ماددین. بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی ئاكرێ…
Total
0
Share