ئەو خواردنانەی لاسەرئێشە زیاتردەکەن

لاسەرئێشە یەکێکە لەو ئازارانەی زۆرێک پێوەی دەناڵێنن و تا ئێستا نەتوانراوە چارەسەری بنەڕەتی بۆ بدۆزرێتەوە و شارەزایەکی بواری تەندروستیش ئەو خواردنانە دیاریدەکات کە ئازارەکە زیاتردەکەن.

بە وتەی شارەزایانی بواری پزیشکی گۆشتی بەراز، سۆسەج و هەندێک جۆری گۆشتی لەقوتونراو ئازاری لایەکی سەر زیاتردەکەن، جگە لەوەش هەندێک جۆری پەنیر و گۆشت و ماسی دوکەڵاوی و هەندێک جۆری چەرەزات و پاقلەمەنییەکان و کەلەرمی خۆشکراو و شەراب لە لیستی ئەو خواردنانەدان کە بۆ ئەم حاڵەتە گونجاونین.

ئەم خواردنانەی لە سەرەوە باسکران ماددەی تێرامینینان تێدایە کە پێکهاتەیەکی کیمیایی سروشتییە و پێکهاتووە لە گیراوەی ترشی ئەمینی تیرۆسین کە بەوە ناسراوە کە خوێنبەرەکان تەسکدەکاتەوە و سەرئێشە دروستدەکەن.

جگە لەو خواردن و خواردنەوانەی باسکران، باشترە لەو خواردن و خواردنەوانە دووربکەونەوە کە کافاینیان تێدایە، هاوکات لەو هۆکارانەی سترێس دروست دەکەن چونکە هەموو ئەمانەی کاریگەری نەرێنیان لەسەر لاسەرئێشە هەیە.

لاسەرئێشە دژی برسێتییە هەر بۆیە گەر دەتەوێت لەم ئازارە بەدووربیت رێگەمەدە برسی ببیت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی هەڵەی پزیشکییەوە وەزیری تەندروستیی میسر گیانیلەدەستدا

وەزیری پێشووی تەندروستیی میسر بەهۆی هەڵەی پزیشکییەوە لەکاتی ئەنجامدانی نەشتەرگەری دڵ گیانیلەدەستدا. ئەحمەد عیمادەدین رازی وەزیری پێشووی تەندروستیی…
Total
0
Share