زیانەکانی تیشکی سەروو بنەوشەیی بۆ چاو

A pretty young brunette in sunglasses stands outdoors looking up, her hand raised to shield her eyes from the dazzling sun. Lots of copy space over the sun.

تیشکی سەروو بنەوشەیی کە لە خۆرەوە دێت، چەند زیانێکی کاریگەری هەیە.
بەپێی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی، تیشکی سەروو بنەوشەیی یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی زیانگەیاندن بە چاو، بەتایبەتی ئەگەر چاویلکە لەچاونەکرێت، هۆکاری سەرەکیی نەخۆشییەکانی چاوە.
بەشێک لەو زیانانەی بەهۆی تیشکی سەروو بنەوشەییەوە دووچاری چاو دەبنەوە:
– ئاوی سپیی چاو: تیشکی سەروو بنەوشەیی ڕەنگە هۆکاری سەرەکی بێت بۆ دروستبوونی ئاوی سپیی چاو، هەروەها توانای بینین کەمدەکاتەوە.
– هەوکردنی چاو: زیان بە ئاستی بینین دەگەیەنێت.
– تێکچوونی ڕەنگی چاو: زیانی درێژخایەن بە گلێنەی چاو دەگەیەنێت و لە هەندێک حاڵەتدا ئەگەری هەیە ببێتە هۆی کوێریی.
پزیشکانی چاو ڕێنماییمان دەکەن بە جێبەجێکردنی ئەم خاڵانە بۆ بەدووربوون لە زیانی تیشکی سەروو بنەوشەیی:
– بەکارهێنانی چاویلکە.
– بەکارهێنانی کڵاو لەو کاتەی تیشکی خۆر بەتینە.
– خۆپارێزیی و مانەوە لە ماڵ، بەتایبەت لە پاشنیوەڕۆدا کە تیشکی خۆر تێیدا بەتینە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share