دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت، دانوستانەکان لەگەڵ ئێران زۆر بە باشی بەڕێوەدەچن و ڕەنگە لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا شتێک ڕووبدات.
دۆناڵد ترەمپ لە نوێترین لێدوانیدا ڕایگەیاند، ئەگەر بکرێت ڕێککەوتنی نووسراو لەگەڵ ئێراندا بکەین، ئێمە ئەوەمان پێ باشترە، ئەگەر ئێرانیش ڕێککەوتنەکە واژووبکات، مانای وایە ڕازی دەبێت بۆمبی ئەتۆمی بەدەست نەهێنێت.
وتیشی، دەتوانین بۆ ماوەی دوو سێ هەفتەی دیکە درێژە بە شەڕەکە بدەین و ئێران بسڕینەوە، بەڵام من پێم باشە ئەوە نەکەم.
ئاماژەی بەوەشدا، “هێزەکانمان ئامادەن، بەڵام باشترین بژاردە ئەوەیە لەگەڵ ئێران بگەینە ڕێککەوتنێکی بەرهەمدار، بەبێ ئەوەی کەس بکوژرێت”.