دەرمانێكی نوێی دژ بە شێرپەنجە رێگەی بەكارهێنانی پێدرا

دەستەی خزمەتگوزارییە تەندروستییەكانی بەریتانیا رێگەی بەكارهێنان بە دەرمانێكی “پێشەنگ) لەبواری چارەسەری شێرپەنجەی پرۆستات و مەمك دەدات

بەپێی ئەو رێگەپێدانە نزیكەی 550 پیاوی تووشبوو بە شێرپەنجەی پرۆستات و 300 ژنی تووشبوو بە شێرپەنجەی مەمك ساڵانە ئەو چارەسەرەیان لە ئینگلتەرا پێدەدرێت.

ئەماندا بریچاردو سەرۆكی جێبەجێكرای خزمەتگوزارییە تەندروستییە نیشتمانییەكان رایگەیاتد، ئەولاباریب دەشێت كاریگەری گەورەی لەسەر ئەو نەخۆشانە هەبێت كە بەدەست كۆمەڵێك لە جۆرەكانی شێرپەنجەوە دەناڵێنن.

وتیشی، “هەلی باشتر مانەوە لە ژیاندا بە زۆر كەس دەدات، لەكاتێكدا ئەوانەی لە قۆناغە پێشكەوتووەكانی نەخۆشییەكەدان چەند مانگێكی بەبەهای ژیانیان پێدەدات”.

بەپێی رۆژنامەی (سەن)ی بەریتانی، تاقیكردنەوەكان لەسەر (ئەولاباریب) دەریخستووە تەمەنی تووشبوو بە رێژەی شەش مانگ زیاددەكات.

بابەتی پێشتر

کەشناسی: پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە

بابەتی دواتر

پێش هەموو کەس کڕیارەکانیان پشتیان تێکردن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share