بنیامین ناتانیاهۆ: بابەتەکە لە ئێران کۆتایی نەهاتووە

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایدەگەیەنێت، بابەتەکە لە ئێران کۆتایی نەهاتووە و ئێمە و ئەمریکییەکان ئەگەر پێویست بوو، ئامادەین بۆ هەموو سیناریۆیەک.

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بە کەناڵی سی ئێن ئێنی ڕاگەیاند، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بیر لە چەند بژاردەیەک دەکاتەوە و ئەگەر پێویست بکات شەڕ دەستپێبکاتەوە، ئەوە ئێمە بۆ ترەمپ خۆی جێدەهێڵین.

وتیشی، کردنەوەی گەرووی هورمز بە بەکارهێنانی هێزی سەربازی ئەگەرێکی کراوەیە.

ئاماژەی بەوەشکرد، “من لەگەڵ ترەمپ هاوڕام لەسەر بابەتەکانی پەیوەست بە ئێران، هەندێکجاریش لە لایەنە تاکتیکییەکان ناکۆک دەبین، بەڵام لە کۆتاییدا دەگەینە چارەسەر”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی ناوخۆی حەلەب: هێزەکانمان درۆنێکی چـ.ـەکدارەکانی نزیک لە دیمەشقیان خستەخوارەوە

ئاسایشی ناوخۆی حەلەب رایدەگەیەنێت، درۆنێکی هێزە چەکدارەکانی نزیک لە دیمەشق خراوەتەخوارەوە کە بۆمبی لەگەڵ خۆی هەڵگرتووە. ئاسایشی ناوخۆی…
Total
0
Share