لەبارەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمەوە بڕیارێكی بەپەلە درا

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بڕیاردرا بە پێكهێنانی لیژنەیەكی تایبەت لە ئەندامانی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران بەمەبەستی بەدواداچوون و پێشكەشكردنی راپۆرتێكی بەپەلە لەبارەی رێكارەكانی وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ بۆ خەرجكردنی شایستە داراییەكانی هەرێم بەتایبەتی لەدوای بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران بە تەرخانكردنی بڕی 618 ملیار دینار بۆ مووچەی مانگی یەكی فەرمانبەرانی هەرێم.

د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لە بەردەوامیی پێداگری و هەوڵەكانمان بۆ زامنكردنی مافەكانی هەرێمی كوردستان و بە تایبەت مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و تۆڕی چاودێریی كۆمەلایەتی لە یاسای بودجەی سێ ساڵەی فیدڕاڵی و چارەسەری ریشەیی بۆ پرسی مووچە لە هەمواری یاسای بودجە ئەمڕۆ یەكشەممە لەسەر پێشنیازمان بڕیاردرا بە پێكهێنانی لیژنەیەكی تایبەت لە ئەندامانی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران.

وتیشی، كاری ئەو لیژنەیە بەدواداچوون و پێشكەشكردنی راپۆرتێكی بەپەلە لەبارەی رێكارەكانی وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ بۆ خەرجكردنی شایستە داراییەكانی هەرێم بە تایبەتی لە دوای بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران بە تەرخانكردنی بڕی 618 ملیار دینار بۆ مووچەی مانگی یەكی فەرمانبەرانی هەرێم لە ساڵی 2024، و ئاستی جێبەجێكردنی پابەندییەكانی سەر هەرێم لە یاسای بودجەدا

بابەتی پێشتر

شارەوانیی کەلار لەبارەی داخستنی شەقامێکەوە هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە

بابەتی دواتر

دژەتیرۆر بازرگانێكی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەوامی فەرمانبەران كەمكرایەوە

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی بڵاویكردەوە، دەوامی سەرجەم فەرمانبەران كاتژمێرێك كەمكرایەوە. بەپێی راگەیەندراوێكی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی راسپاردەی…
Total
0
Share