درۆنێكی بۆمبڕێژكراو لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر خرایەخوارەوە

كەمێك پێش ئێستا درۆنێكی بۆمبڕێژكراو لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر خرایەخوارەوە كە درۆنەكە ئاراستەی بنكەی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە نزیك فڕۆكەخانەكە كرابوو.

بەپێی زانیارییەكانی هێزە ئەمنییەكان كاتژمێر 16:54 خولەكی ئێوارەی ئەمڕۆ درۆنێكی بۆمبڕێژكراو ئاراستەی بنكەی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی كرابوو كە درۆنەكە لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر خرایەخوارەوە.

تائێستا زەرەر و زیانەكانی نەزاندراون و لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەستیپێكردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی: سوورین لەسەر ڕەتکردنەوەی کامێراکانی تیژڕەوی

ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، سوورین لەسەر ڕەتکردنەوەی بڕیارەکانی پەیوەست بە کامێرای دیاریکردنی تیژڕەوی. ڕەمەزان نامیق ئەندامی ئەنجومەنی…
Total
0
Share