گەشتوگوزاری سلێمانی: لە ماوەی هەفتەیەکدا زیاتر لە 113 هەزار گەشتیار هاتوونەتە شارەکە

بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری سلێمانی ئاماری حەوت رۆژی رابردوو گەشتیارانی سنووری پارێزگای سلێمانی بڵاوکردەوە، بەپێی ئامارەکە لەو ماوەیەدا 113 هەزار گەشتیار لە سلێمانیدا بوون.

لە راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوازاری سلێمانیدا ئاماژە بەوە کراوە، ئامارەکە لە سەرجەم بازگە، دەروازە سنوورییەکان و فڕۆکەخانەوە تۆمارکراوە و بەوپێیە 113 هەزار گەشتیار روویان لە سلێمانی کردووە.

راشیگەیاندووە، گەشتیارەکان لە ناوچەکانی دیکەی عێراق، ئێران و کەسانی بیانی پێکهاتوون.

هەروەها تێێدا هاتووە، رێژەی 85%ی گەشتیارەکان لە ناوەڕاست و باشووری عێراقەوە هاتبوون، لەگەڵ زۆریی ژمارەی گەشتیارەکانیشدا، بەڵام گرفتی شوێنی مانەوە بۆ گەشتیاران دروست نەبووە.

بابەتی پێشتر

"فیفا" پێنج گۆڕانکاری گەورە لە یاساکانی تۆپی پێدا دەکات

بابەتی دواتر

ڕامۆس و ئەلبا بۆ لای مێسی و بوسکێتس

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share