ترامپ لەبارەی نۆکەندی پەنەماوە هۆشداری بە وڵاتەکە دەدات

دۆناڵد ترامپ هۆشداری دەداتە بەرپرسانی وڵاتی پەنەما دەربارەی نۆکەندی پەنەماو دەڵێت “ئەگەر بەم جۆرە بەردەوامبێت خۆمان بەرێوەی دەبەین”.

میدیا جیهانییەکان رایانگەیاندوە، دۆناڵد ترامپ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا لەنوێترین پەیامیدا هۆشداری دەداتە وڵاتی پەنەماو رایگەیاند “ئەگەر حکومەتی چین دەستێوەردان لەکاروباری نۆکەندی پەنەما بکات، ئەوا لەمەودوا خۆمان بەڕێوەی دەبەین”.

ئاماژەیان بەوەشداوە، دۆناڵد ترامپ لەبارەی چۆنییەتی بەرێوەبردنی نۆکەندەکەوە نیگەرانە و گومانی کردوە بەرپرسانی چین کاریگەرییان بەسەر شێوازی بەرێوەبردنی نۆکەندەوە هەبێت.

نۆکەندی پەنەما دەکەوێتە وڵاتی پەنەماوە، بە رێڕەوێکی گرنگی بازرگانی جیهان دادەندرێت و هەردوو ئۆقیانووسی هێمن و ئەتڵەسی پێکەوە دەبەستێتەوە، لەساڵی 1999 ئەمریکا بەفەرمی بەڕێوەبردنی نۆکەندەکەی رادەستی پەنەما کردەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوای بەکارهێنانی چوار ڤاکسین، سەرۆکی کۆمپانیای ڤایزەر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو

ئەلبێرت پۆرلا، سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای ڤایزەر، ڕایگەیاند، دوای بەکارهێنانی چوار ڤاکسین، تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە. ئەلبێر پۆرلا، سەرۆکی…
Total
0
Share