شارەوانیی کەلار لەبارەی داخستنی شەقامێکەوە هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە

سەرۆکایەتیی شارەوانیی کەلار رایدەگەیەنێت، “بەشی دووەمی شەقامی سەرەکی (کەلار _کفری) دادەخرێت”.

راگەیاندنی سەرۆکایەتیی شارەوانیی کەلار لە راگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات، “ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتییان و شۆفێرانی ئازیز دەکەینەوە لە سبەینێوە کە دەکاتە 29ی کانوونی دووەمی 2024 بەمەبەستی نۆژەنکردنەوەی بەشی دووەمی شەقامی سەرەکی (کەلار _کفری) شەقامەکە لە دادگای بەرایی کەلارەوە بە ئاڕاستەی ناوچەی پیشەسازی دادەخرێت”.

پێشتر لە رۆژی 11ی کانوونی یەکەمی 2023 نۆژەنکردنەوە و قیرتاوکردنی بەشی یەکەمی شەقامی سەرەکی (کەلار _کفری) دەستیپێکرد کە بەدرێژای هەزار و 200 مەتر قیرتاوکرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرپەرشتیی پرۆسەی هەڵبژاردنی یەكێتی بۆ پەرلەمانی كوردستان دەكات

لێپرسراوی دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتی، رایدەگەیەنێت، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرپەرشتیی پرۆسەی هەڵبژاردنی یەكێتی بۆ پەرلەمانی كوردستان دەكات . رزگار…
Total
0
Share