میدیای گۆڕان: لە سبەینێوە ئاواتی شێخ جەناب دەچێتەوە بۆ دەوام

دوای چەند مانگێك ئاواتی شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی و ئابوریی دەگەڕێتەوە دەوام‌ و بڕیاریشە سبەینێ بەشداریی كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بكات.

میدیای فەرمی گۆڕان بڵاویكردەوە، ” سبەینێ ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی دەگەڕێتەوە وەزارەوتەكەی و دەست بە دەوامی ئاسایی خۆی دەكاتەوە و بەشداریی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران دەكات”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، “هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بافڵ تاڵەبانی پشتیوانی خۆی بۆ وەزیری دارایی و ئابوری دەربڕیوە و بەڵێنی هاوكاری تەواوی پێداوە بۆ ئەوەی چاكسازی دارایی و ئیداری پێویست لە سنوری سلێمانی بكرێت و هەماهەنگی تەواوی وەزیری دەكەن و بۆ ئەوەی شێوەیەكی تەواوكێشەی موچە لە سلێمانی چارەسەر بكرێت”.

باسی لەوەشكردووە، بە هەمانشێوە”مەسرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هەرێم پشتیوانیی خۆی بۆ وه‌زیری دارایی ده‌ربڕیوه‌ و هاوكاری دەكات بۆ بەڕێوەبردنی باشتری كاروبارەكانی وەزارەت و لابردنی ئاستەنگەكانی بەردەم كۆكردنەوەی داهات و دابەشكردنی مووچە”.

ئەوەش لەكاتێكدایە، ماوەی چەند مانگێكە ئاواتی شێخ جەناب نەچووەتەوە سەر كارەكەی ئەویش بەهۆی ئەو نیگەرانییەی هەیبوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پاسپۆرتی سلێمانی: خەڵك هەیە لە 2017ەوە پاسپۆرتەكەی تەواوبووە تائێستا وەرینەگرتووەتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، “نزیكەی پێنج هەزار پاسپۆرت تەواوبوون و هاوڵاتییان وەریاننەگرتووەتەوە و ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە خەڵك…
Total
0
Share