بەلەمێکی کۆچبەران لە دەریای ئیجە ژێرئاوکەوت تا ئێستا 21 تەرم دۆزراونەتەوە

بەلەمێکی کۆچبەران لە دەریای ئیجە لە رۆژئاوای تورکیا ژێرئاوکەوت و تا ئێستا تەرمی 21 کەس دۆزراوەتەوە کە پێنجیان منداڵن.

میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، لەدوای ژێرئاوکەوتنی بەلەمێکی لاستیکی تایبەت بە کۆچبەرانی نائاسایی هەڵمەتی گەڕان بەدوای تەرمەکان و رزگارکردنی ئەو کەسانەی بە زیندوویی مابوونەوە دەستیپێکرد.

ئاشکراشیکرد، توانرا دوو کۆچبەر رزگاربکرێن، دووانی دیکەشیان خۆیان رزگارکردبوو، تەرمی 21 کەسیش دۆزرایەوە کە لە ناویاندا پێنج منداڵ هەیە بێ ئەوەی ناسنامەکانیان بزانرێت.

باسیلەوەشکرد، هەوڵەکان بەردەوامن بۆ ئاشکراکردنی ژمارەی سەرنشینانی بەلەمەکە و دۆزینەوەی تەرمەکان لە رێگەی هێلیکۆپتەر و کەشتییەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی زانیاریی نوێ لەبارەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا ئاشکرادەکات

سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند، سەرجەم ئامادەکارییەکانی دابەشکردنی زەوی تەواوکراون و چاوەڕوانی ئەنجومەنی وەزیرانن بۆ گەڕاندنەوەی ناوی ئەو فەرمانبەرانەی…
Total
0
Share