تیمێکی هێزەکانی هاوپەیمانان لەگەڵ تیمی وەزارەتی پێشمەرگە کۆبوونەوە

ئەمڕۆ تیمێکی راوێژکارانی هاوپەیمانان و بەرپرسی هەماهەنگی کونسوڵخانەی ئەمریکا لەگەڵ تیمێکی وەزارەتی پێشمەرگە کۆبوونەوە و پرسی چاکسازی و رێکخستنەوە و یەکخستنەوەی هێزەکان و هاوکارییەکانی هاوپەیمانان بۆ وەزارەتی پێشمەرگە باسی کۆبوونەوەکە بووە.

وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ جەنەڕاڵ مەکێنزی بەرپرسی تیمی باڵای راوێژکارانی هاوپەیمانان و کۆڵۆنێڵ مایکڵ گاچێرۆ بەرپرسی ئۆفیسی هەماهەنگی کونسوڵخانەی ئەمریکا و راوێژکارانی باڵای وڵاتانی بەشدار لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە هەرێمی کوردستان لە وەزارەتی پێشمەرگە لەگەڵ وەزیری پێشمەرگە و تیمی وەزارەت کۆبوونەوەتەوە.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، لە کۆبوونەوەکەدا پرسی چاکسازی و رێکخستنەوە و یەکخستنەوەی هێزەکان و هاوکارییەکانی هاوپەیمانان بۆ وەزارەتی پێشمەرگە، خۆئامادەکردن بۆ هەڵسەنگاندنی ساڵانەی جێبەجێکردنی یاداشتنامەیی لێکتێگەیشتنی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری ئەمریکا گفتوگۆی لەبارەوە کرا.

ئاماژە بەوەشکراوە، وەزیری پێشمەرگە جەختیکردەوە، لە خێراترکردنی پرۆسەی چاکسازی و پێکەوەکارکردن بۆ سەرخستنی ئەو پرۆسەیە و رێکخستنەوە و یەکخستنەوەی هێزەکان لە چوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگەدا.

 

بابەتی پێشتر

پسپۆڕانی خۆراک: خۆراکە زستانەییەکان کاریگەری باشیان هەیە لە سەرمادا

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی: پێویستە حکومەت هاوکاری کەسانی داهێنەر بکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share