گەرمیان.. مێردمنداڵێك بە ڕووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەستدا

ناسنامەی مێردمنداڵەکە نادیارە

پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، ئۆتۆمبێلێك منداڵێكی شێلاوە و پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی گیانی لەدەستداوە

عەلی جەمال، بەرپرسی ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان بڵاویكردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەڕەکی کەلاری کۆن ئۆتۆمبێلێک لەجۆری ئەڤەلۆن مێردمنداڵێکی شێلاوە و پاش گەیاندنی بە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شەهید هەژار گیانی لەدەستدا.

دەشڵێت، تائێستا ناسنامەی مێردمنداڵەکە نادیارە. داواش لە کەسوکاری دەکات سەردانی بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەكە بکەن.

پۆلیس لێکۆڵینەوەی لە ڕووداوەکە دەستپێكردووە و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 24ی هاتووچۆ بەندکراوە، وەك ئەوەی وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ئاماژەی پێداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یاریدەدەری پێشووی بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی: ئایا هەموو گرفتەکانی پەروەردە تەنها کورتەڤیدیۆی خوێندکارێکی بنەڕەتییە؟

یاریدەدەری پێشووی بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی رایدەگەیەنێت، پێم سەیرە هەموو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان سەرقاڵن بەم منداڵەوە، لە کاتێکدا ئێمە گرفتی…
Total
0
Share