پسپۆڕانی خۆراک: خۆراکە زستانەییەکان کاریگەری باشیان هەیە لە سەرمادا

جۆری خۆراکەکان لە وەرزێک بۆ وەرزێکی دیکە گۆڕانکارییان بەسەردا دێت، ئەمە لە هەموو جیهاندا بەو جۆرەیە، خۆراکی وەرزی رۆڵێکی گرنگی هەیە لە پاراستنی تەندروستی و بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری جەستە بۆ هەموو تەمەنەکان بەتایبەت بۆ کەسانی بەساڵاچوو.

تامارا موسێڤا پسپۆڕێکی روسی بواری خۆراکە ئاماژە بەوە دەکات سیستمی بەرگریی کەسانی بەساڵاچوو لاوازە و جەستەیان پێویستی بە ڤیتامین و مایکرۆ کانزا هەیە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە گرنگترین بەرهەمەکان لە زستاندا میوەی لیمۆ و  پرتەقاڵ و ئەوانی دیکە کە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین سی و پێویستە بۆ پاڵپشتی سیستمی بەرگری جەستە، میوەی لیمۆ دژە ئۆکسانی تێدایە کە یارمەتی جەستە دەدات بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسەکان بۆ خۆپاراستن لە ئەنفلۆنزا.

بەرهەمی دیکەی بەسوود لە وەرزی زستاندا گوێزە، چونکە دەوڵەمەندە بە ترشە چەورییەکان و دڵ و خوێنبەرەکان بەهێز دەکات، گوێز سوودی هەیە بۆ کەسانی بەساڵاچوو، چونکە یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی ئاستی شەکری خوێن و باشترکردنی یادەوەری.

زیادکردنی ئاسن و ریشاڵی خۆراکی بۆ خۆراک یارمەتی پاڵپشتی و باشترکردنی تەندروستی خوێن و دڵ و خوێنبەرەکان دەدات، باشترکردنی کارکردنی کۆئەندامی هەرسی باشتر دەکەن و باشترین سەرچاوەی ئاسن بریتین لە گۆشت و ماسی و گوێز و نسیک و سەبارەت بە ریشاڵی خۆراکی، گرنگترین سەرچاوەکان سەوزە و میوەی جۆراوجۆرن.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی کاری عێراق: ئامارێکی راستەقینە لەسەر ژمارەی کرێکارانی بیانی لە وڵاتدا نییە

بابەتی دواتر

تیمێکی هێزەکانی هاوپەیمانان لەگەڵ تیمی وەزارەتی پێشمەرگە کۆبوونەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share