بەڵێنێكی سودانی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم ئاشكراكرا

بریكاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، سەرۆك وەزیرانی عێراق بە بەڕێوەبەری بانكی تی بی ئای وتووە، “نامەوێت مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دوابكەوێت و پێویستە بە زووترین كات بە بانكیكردنی مووچە دەستپێبكەن”.

فازڵ نەبی، بریكاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، بەهۆی هەندێك گۆڕانگاری لە ژمارە و بڕی پارەی پێویست لە لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم، وەزارەتی دارایی عێراق تێبینییان هەبووە و ئەوەش وایكردووە ناردنی پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی مانگی چوار دوابكەوێت، بەڵام هیچ گرفتێك نییە و مووچەی مانگی چوار دەنێردرێت.
بریكاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق ئاشكرایكرد و وتیشی، “ئەمڕۆ لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتیی بانكی تی بی ئای قسەم كرد و رایگەیاند محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق بە بەڕێوەبەری بانكەكەی رایگەیاندووە بە زووترین كات بە بانكیكردنی مووچە دەستپێبكەن و نامەوێت مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دوابكەوێت”.

بە بڕوای فازڵ نەبی ئەگەر بە بانكیكردنی مووچە دەستپێنەكات بۆ مانگەكانی داهاتوو كێشە بۆ مووچەخۆرانی هەرێم دروستدەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کاروان ئەنوەر: بڕیاری داخستنی NRT لەم کاتەدا کە هەموو کورد یەکدەنگ بوو نیگەرانییەکی گەورە دروستدەکات

سکرتێری لقی سلێمانیی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان رایدەگەیەنێت، بڕیاری داخستنی نووسینگەکانی کەناڵی NRT لە هەولێر و دهۆک، بەبێ پرسکردن…
Total
0
Share