حزبی دێموکراتی کوردستان: چاوەڕوانی حکومەتی هەرێمین

کۆمیتەی ناوەندیی حزبی دێموکراتی کوردستان لەبارەی تیرۆری ئەندامێکیانەوە ڕایگەیاند، ئەوان بەدەمەوە هاتنی حکومەت بەرزدەنرخێنن، لەگەڵ ئەوەشدا چاوەڕوانن دەستەکانی پشت تیرۆرەکە ئاشکرا بکرێن.

لە ڕاگەیەندراوێکدا کۆمیتەی ناوەندیی حزبی دێموکراتی کوردستان دەڵێت، “کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە بارودۆخێکدا پەرەی بە کردەوە تیرۆریستییەکانی لە هەرێمی کوردستان، ئەوروپا، ئەمریکا و نێوخۆی وڵاتیش داوە، کە زیاتر لە هەموو کاتێک بەرەوڕووی قەیرانی بەڕێوەبەری و ناڕەزایەتییەکانی دانیشتووانی ناوخۆی وڵات بووەتەوە و لەبەر ئەوەش کە توانای چارەسەری قەیرانە جۆراوجۆرە سیاسی، ئابووری و کۆمەڵایەتییەکان و وەڵامدانەوەی ویست و داخوازییە ڕەواکانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و ئێرانیان نییە و لە ڕاپەڕینی جەماوەریی ترسیان لێنیشتووە، مانەوەی خۆیان و کۆنتڕۆڵی بارودۆخەکە لە سەرکوتی زیاتر و تیرۆر و تۆقاندندا دەبینن”.

سەبارەت بە تیرۆری مووسا باباخانی لە هەولێر، حزبی دێموکراتی کوردستان ڕایگەیاندووە، “چاوەڕوانین وێڕای ئاشکراکردنی دەستەکانی پشتی پەردەی ئەم تیرۆرە، تاوانبارانی ئەم کردەوە تیرۆریستییە بدۆزنەوە و بیاندەنە دەستی یاسا، ئەمەش چاوەڕوانییەکی بەرحەق و ڕەوایە کە بەرپرسیارییەتیی پاراستنی گیان و ئەمنییەتی تێکۆشەرانی سیاسیی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەرەوڕووی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکرێت”.

ئەوە لەکاتێکدایە دوێنێ 7ی ئاب، حزبی دێموکراتی کوردستان، تیرۆركردنی ئەندامێكی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبەكەی لە هەولێر ڕاگەیاند.

بابەتی پێشتر

وەزیری کارەبا: پێدانی دابەشکردنی کارەبا بە کەرتی تایبەت لە قۆناغی کۆتاییدایە

بابەتی دواتر

مێسی بە گریانەوە: هیچكات بیرم لە جێهێشتنی بەرشلۆنە نەكردووەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەواڵی پەسەندكردنی سزای چالاكوانانی بادینان لەلایەن دادگای پێداچوونەوەوە ڕەتدەكرێتەوە

پارێزەرێكی دۆسیەی ڕۆژنامەنوس و چالاكوانانی بادینان ڕەتیدەكاتەوە، سزادانی پێنج چالاكوانەكە لەلایەن دادگای پێداچوونەوە بڕیاری كۆتایی لەسەر درابێت. بەشدار…
زیاتر ببینە

نرخی ماسی گرانبوو

بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، نرخی ماسی لە بازارەكاندا گرانبووە و یەك كیلۆ ماسی گەیشتووەتە 9 هەزار…
Total
0
Share