پۆلیسی گەرمیان ئاماری ڕوداوەكانی ساڵی 2020ی بڵاوكردەوە و ئاشكرایكرد تاوان و ڕوداوە جۆراوجۆرەكانی ناوچەكە كەمیانكردووە.
عەلی جەمال قدوری، بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان ئەمڕۆ یەكشەممە 3ی كانونی یەكەم لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنوسیدا ئاماری ڕوداوەكانی ساڵی ڕابردووی بڵاوكردەوە و ئاشكرایكرد، لە ساڵی ڕابردوودا 19 حاڵەتی كوشتن و شەش حاڵەت خۆكوشتن و هەشت حاڵەتی كوشتنی بە هەڵە ڕوویداوە، كە دوو حاڵەتی یەكەمیان بەراورد بە ساڵی 2019 زیادیانكردووە.
وتیشی، 14 حاڵەتی ڕفاندن و 166 حاڵەتی خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندی لە ساڵی 2020 هەبووە، كە بەهەمان شێە بەراورد بە ساڵی پێشتر زیادیانكردووە.
بەڵام تاوان و ڕوداوەكانی (شەڕكردن، دزینی ئۆتۆمبێل، دزینی جۆراوجۆر، ساختە و تەزویر، بەدڕەوشتی، فێڵ، هەڕەشەكردن و چەك) لە ساڵی 2020 بەراورد بە ساڵی پێشتر كەمیانكردووە، وەك ئەوەی بەرپرسەكەی پۆلیسی گەرمیان ئاماژەی پێدا.
بەپێی ئامارەكانی بەڕێوبەرایەتییەكە كۆی ڕوداوەكانی ساڵی ڕابردوو هەزار و 150 ڕوداو بوون، لەكاتێكدا لە ساڵی 2019 كۆی ڕوداوەكان هەزار و 451 ڕوداو و تاوان بوون و بەوەش 301 حاڵەت و روداو كەمیانكردووە.
دەقی ئامارەكە: