مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی سلێمانی بەهۆی وەرنەگرتنی مووچەوە گردبوونەوە

مامۆستایان و فەرمانبەرانی بەشێک لە کۆلێژەکانی زانکۆی سلێمانی بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە، بایکۆتکردنی دەوامیان ڕاگەیاند و گردبوونەوەی ناڕەزاییان ئەنجامدا.

بەهۆی گردبوونەوەی مامۆستایان و فەرمانبەرانەوە ئێستا دەرگای سەرەکیی زانکۆی سلێمانی داخراوە.

لە ڕاگەیەندراویکدا مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی سلێمانی ئاشکرایانکردووە، کە پێنەدانی مووچەکانیان یاریکردنێکی نایاساییە بە مافەکانیانەوە.

مامۆستایان و فەرمانبەران چەند داواکارییەکیان خستووەتەڕوو:

یەکەم: بایکۆتکردنی دەوام و هۆڵەکانی خوێندن بۆ هەموو ئاستەکان و ئامادەبوون بۆ گردبوونەوە و ناڕەزایی دەربڕین.

دووەم: پێدانی مووچەی مانگی دوو و سێ و مانگەکانی دیکە لەکاتی خۆیدا.

سێیەم: گەڕاندنەوەی مووچە و شایستە نەدراوەکان لە مووچەی پاشەکەوتکراو و شایستەکانی دیکە.

چوارەم: گەڕاندنەوەی پلەبەرزکردنەوە.

مامۆستایان و فەرمانبەران ڕایانگەیاندووە، تاوەکو ئەو داواکارییانەیان بەشێوەی کرداریی بۆ جێبەجێبەکرێت ناگەڕێنەوە هۆڵەکانی خوێندن، هیچ بەرپرسیارێتییەکی پەککەوتنی خوێندن لەئەستۆناگرن.

تائێستا مامۆستا و فەرمانبەرانی 10 کۆلێژ مووچەی مانگی شوباتیان وەرنەگرتووە، هۆکارەکەشی نەبوونی نەختینەیە لە بانکەکاندا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی یەكێتی: یەكێتی داوای لە حكومەتی هەرێم كردووە ئەو پارەیەی هاتووە بەسەر مووچەخۆراندا دابەشبكرێت

وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت، یه‌كێتی له‌گه‌ڵ دابه‌شكردنی مووچەدایە و داوای له‌حكومه‌تی هه‌رێم كردووه‌ ئه‌و پاره‌یه‌ی بۆ مووچه‌…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ حەلبووسی: ھیوادارم لەم ئەرکە نیشتمانی و چارەنووسسازەدا بۆ قۆناغی ئەمڕۆی عێراق سەرکەوتووبن

دوای هەڵبژاردنەوەی بۆ سەرۆکایەتی خولێکی دیکەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بافڵ جەلال پیرۆزباییەکی ئاڕاستەی محەمەد حەلبووسی کرد و ڕایگەیاند،…
Total
0
Share