كەمال محەمەد: چاوەڕواندەكرێت لە سەرەتای ساڵی داهاتوو هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێبكاتەوە

وەزیری سامانە سروشتییەكان بە وەكالەت رایدەگەیەنێت، “چاوەڕواندەكرێت لە سەرەتای ساڵی داهاتووەوە هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێبكاتەوە”.

كەمال محەمەد، وەزیری سامانە سروشتییەكان بە وەكالەت لە لێدوانێكدا رایگەیاند، بەهۆی راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم هەموو مانگێك یەك ملیار دۆلار زیان بە داهاتی عێراق و هەرێمی كوردستان گەیشتووە و لە ئێستادا رەزامەندی دراوە بڕی 16 دۆلار بۆ تێچووی بەرهەمهێنانی یەك بەرمیل نەوتی هەرێم تەرخانبكرێت و ئەوەش دوای ئەوەی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رەزامەندی لەسەر دەدرێت هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێدەكاتەوە.

وتیشی، ” چاوەڕواندەكرێت لە سەرەتای ساڵی داهاتووەوە هەناردەی نەوتی هەرێم لە رێگای بەندەری جەیهانەوە دەستپێبكاتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وه‌زیری په‌روه‌رده‌ بۆ خوێندكارانى پۆلی 12: پرۆگرامه‌كانى خوێندن كه‌مناكرێنە‌وه‌

وه‌زیری په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دوو داواكاریى خوێندكارانى پۆلی 12ی ئامادەیى ڕه‌تكرده‌وه‌ كە داوای كه‌مكردنه‌وه‌ى پرۆگرامى خوێندن و…
Total
0
Share