لە رووداوێکی هاتوچۆدا سێ کەس بوونە قوربانی

لەسەر رێگای کۆیە – هەولێر رووداوێکی سەختی هاتوچۆ روویدا و بەهۆیەوە کەسێک گیانیلەدەستدا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی کۆیە بڵاویکردەوە، ئەمشەو لە رێگای کۆیە – هەولێر نزیک گوندی ئەشکەوت سەقا رووداوێکی پێکدادان لە نێوان ئۆتۆمبێلێک لە جۆری تۆیۆتا هایلۆکس و ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر لە جۆری ئەتیکۆ روویدا.

ئاشکراشیکرد، لە رووداوەکەدا شۆفێری ئۆتۆمبێلە تۆیۆتاکە گیانیلەدەستدا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی: هەموو دەستتێوەردانێک لە کاروباری ناوخۆی یەکێتی هێڵی سوورە

ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی رایدەگەیەنێت، هەموو دەستتێوەردانێک لە کاروباری ناوخۆی یەکێتی هێڵی سوورە. ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە…
Total
0
Share