عێراقییەك بە تۆمەتی كوشتنی گەنجێكی كورد لە دانیمارك دەستگیردەكرێت

گومانلێكراوی ڕوداوەكە

دەزگای لوتكە ڕایدەگەیەنێت، هێزە ئەمنییەكانی دانیمارك كۆچبەرێكی عێراقییان بە تۆمەتی كوشتنی كۆچبەرێكی كوردی وڵاتەكە دەستگیركردووە.

دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران ئەمڕۆ پێنجشەممە 4ی شوبات بڵاویكردەوە، گەنجێکی کورد بەناوی (ئەمین شۆڕش) (تەمەن 21 ساڵ )لە شەوێکی درەنگدا ماڵەکەی جێدەهێڵێت، پاش چەند کاتژمێرێک لە دەرچوونی، هەواڵی مەرگی لەلایەن پۆلیسی دانیمارکەوە بڵاودەکرێتەوە و پاش لێکۆڵینەوەکانیش دەرکەوت کوژراوە.

دەشڵێت، پاش دەستگیركردنی چەند کەسێک بەهۆی لێدوانی ئەو کەسانەوە بکوژی ڕاستەقینەی ڕوداوەکە دەستنیشانکرا و وێنە و زانیارییەکانی لە دانیمارک و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکرایەوە كە گەنجێکی بەڕەگەز عەرەبە و ناوی (عەلی کازم)ە و خەڵکی شاری حلەیە و تەمەنی 19 ساڵە.

دەزگای لوتکە ئاشكراشیكردووە، پاش چەند ڕۆژێک بکوژەکە خۆی ڕادەستی پۆلیسی دانیمارک کردووە و دانی بە تاوانەکەدا ناوە و، لە ئێستاشدا پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەی زیاترن سەبارەت بە هۆکاری تاوانەکە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخى ئارد زیاتر داده‌به‌زێت.. سەبەتەی سێیەمی بەشەخۆراکى هاوڵاتییان گه‌یشته‌ كۆگاكان

وه‌زاره‌تى بازرگانیى عێراق ڕایگه‌یاند، مادده‌كانى سه‌به‌ته‌ى سێیەمی بەشەخۆراک بۆ هاوڵاتییان گه‌یشتووه‌ته‌ کۆگاکانی هەڵگرتنی خۆراک لەسه‌رجه‌م پارێزگاكاندا به‌ هەرێمی…
Total
0
Share