وادەی دابەشکردنی گوژمەیەکی دیکەی شایستە داراییەکانی جوتیاران ئاشکرادەکرێت

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم رایگەیاند، ئەو بڕی 158 ملیار دینارەی شایستە داراییەکانی جوتیارانی هەرێم کە گەیشتووە لە هەفتەی داهاتوودا دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.

نەوزاد شێخ کامیل بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەمڕۆ چەکی ئەو 158 ملیاردینارەی شایستە داراییەکانی گەنمی جوتیاران کە بڕیاری خەرجکردنی درابوو ئەمڕۆ گەیشتووەتە دەستمان، ئێمە رەوانەی بانکەکانمان کردووە.

وتیشی، بەهۆی ئەوەی رێککارەکانی کاتی پێویستە، دابەشکردنی شایستە داراییەکان دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو و دوای پرۆسەی سەرژمێری.

بە دابەشکردنی ئەم بڕە پارەیە، زیاتر لە 130 ملیار دیکەی شایستەی دارایی ئەمساڵی گەنمی جوتیاران لای وەزارەتی بازرگانیی عێراق دەمێنێتەوە بە وتەی نەوزاد شێخ کامیل بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا بڕیاری خەرجکردنی ئەو بڕەش بدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بازرگانێکی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان: نرخی PS5 نزیکەی 40 دۆلار بەرزبووەتەوە

بازرگانێکی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان ئاشکرایدەکات، بەهۆی جێبەجێکردنی سیستمی ئەسیکۆدا، نرخی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان، بەتایبەتیش PS5 بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوونەتەوە. حاجی هێمن…
Total
0
Share