جگە لە تۆپی پێ.. مولەر بە فرۆشتنی سپێرمی ئەسپ خۆی دەوڵەمەند دەکات

تۆماس مولەر لەگەڵ هاوسەرەکەی کێڵگەی ئەسپیان هەیە و لە 2021وە دەست بە فرۆشتنی سپێرمی ئەسپەکانیان دەکەن

یاریزانی ئەڵمانی یانەی بایرن میونشن، تۆماس مولەر لەگەڵ هاوسەرەکەی دەست بە فرۆشتنی سپێرمی ئەسپە ناوازەکانیان دەکەن و لەم ڕێگەیەوە ملیۆنان دۆلار داهات بەدەستدەهێنن.

مولەری ئەڵمانی لە ساڵی 2009وە ژیانی هاوسەرگیری لەگەڵ لیسا تریدی پێکهێناوە، هەر لەو ساڵەوە کێڵگەی ئەسپسوارییان بونیادناوە و کار لەسەر بەخێوکردنی ئەسپی دەگمەن و چەند جۆرێکی ماین دەکەن.

چەندین ساڵە لەم ڕێگەیەوە سەدان ئەسپی پێشبڕکێی ناوازەیان بەخێوکردووە، بەڵام بەخێوکردنی ئەسپەکان هێندە ئاسان نەبووە سەرەڕای ئەوەی داهاتێکی باشی کۆکردووەتەوە.

هەفتەی ڕابردوو گالیلۆی ئەسپی ناوداری بەریتانیا بەبڕی 200 ملیۆن یورۆ فرۆشرا، سەرەڕای ئەوەی تەمەنی 22 ساڵە و لەبواری پێشبڕکێدا توانای ساڵانی ڕابردووی نەماوە، ئەوەش دەریدەخات کە کڕیارانی نوێ لە بواری وەچەخستنەوە بەکاریدەهێنن.

مولەر هەنگاوێک دەچێتە پێشەوە

“تاوەکو ئێستا کاری ڕۆتینی سەنتەر و کێڵگەکەمان بەخێوکردن و ڕاهێنانی ئەسپەکانی جۆری پێشبڕکێ و بازدان و چەند جۆرێکی تر بووە، بەڵام لە ساڵی 2021وە سەردەمێکی نوێ دەستپێدەکەین و لەگەڵ وێستگەی پیتاندنی ئەوروپا یەکدەگرینەوە و لە بواری پیتاندن دەستپێدەکەین”.

 

 

View this post on Instagram

 

A post shared by Thomas Müller (@esmuellert)

ئەمە لێدوانی لێپرسراوانی سەنتەری گوت ویتڵکەمە کە لەلایەن مولەرەوە خاوەنداریدەکرێت، تیایدا ئاماژە دەکەن کە لە ساڵی نوێ دەست بە فرۆشتنی سپێرمی ئەسپە گرانبەها و دەگمەنەکانیان دەکەن، لە پێناو خستنەوەی ئەسپی بەهێزتر بە کڕیاران و تیمەکانی پێشبڕکێی ئەسپسواری.

مولەر سەرەڕای ئەوەی ساڵانە لە یانەی بایرن میونشنەوە زیاتر لە 20 بۆ 30 ملیۆن دۆلار داهات بەدەستدەهێنێت، دەیەوێت لە ڕێگەی کێڵگەی ئەسپ و بەخێوکردنیانەوە داهاتوویەک بۆ دوای وازهێنان و خێزانەکەی مسۆگەربکات، ئەوەش داهاتێکی دیکەیە و شارەزایان پێیان وایە دەیانکاتە دەوڵەمەندترینی ئەڵمانیا.

بابەتی پێشتر

لاپۆرتا: ئەگەر بونەوەرێک لە مەریخەوە بێتە سەر زەوی یەکسەر دەزانێت (ڤار) یارمەتی ڕیاڵ مەدرید دەدات

بابەتی دواتر

تاوان و ڕوداوە جۆراوجۆرەكان لە گەرمیان كەمیانكردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share