کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان  ژمارەی دەنگدەرانی 2001-2003 ئاشکرا دەکات

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق نوسینگەی سلێمانی، ئەمڕۆ یەکشەممە 3ی کانونی دووەم ڕایگەیاند کە ژمارەی ئەو دەنگدەرانەی کە لەدایکبووی 2001-2003ن لە سلێمانی نزیکەی 190 هەزار کەسن.

لە لێدوانێکدا بۆ تۆی میدیایی ئێستا ئامانج عەزیز، سەرۆکی لقی سلێمانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان وتی، “تاوەکو ئێستا ژمارەیەکی زۆر ڕاست و دروستی دەنگدەرە نوێیەکان و ئەو کەسانەی مردوون و وڵاتیان بەجێهێشتووە لەبەردەستدا نییە”.

وتیشی، “ژمارەی دەنگدەرە نوێیەکان ئەوانەی لەدایکبووی ساڵانی 2001، 2002، 2003ن نزیکەی 190 هەزار کەسن لە پارێزگای سلێمانی و داوایان لیدەکەین بێنە ناوەندەکانی تۆماری بایۆمەتری تاوەکو کارتی دەنگدانیان بۆ بکرێت”.

سەبارەت بە ژمارەی ئەو ئاوارانەی کە مافی دەنگدانیان هەیە ئاماژەی بەوەکرد، لە پارێزگای سلێمانی کە هەڵەبجەی شەهیدیشی تێدایە چوار کەمپی ئاوارەکان هەن، بەڵام سەرجەم ئاوارەکانی هەرێم لەو کەمپانەدا نین بەشێکی زۆریان لە گەڕەکەکان و ناوچە جیا جیاکاندا بەشێوەی هەڕەمەکی نیشتەجێبوون بۆیە ناتوانین ژمارەی دەنگدەرانیان دەستنیشان بکەین و تاوەکو ئێستا ئاماری ئاوارەکانمان لانییە.

لەبارەی هۆکاری دووبارە تۆمارکردنی دەنگدەرانەوە بەوانەشی کە پیستر تۆماری بایۆمەترییان هەبووە وتی، بڕیارەکە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق داویەتی و بۆ هەموو هەڵبژاردنێک دەبێت زانیارییەکان و تۆماری هەر دەنگدەرێک نوێبکرێتەوە چونکە ئەگەری هەیە بەهۆی هەڵەیەکەوە ناوی کەسێک ون بوبێت یان کێشەی دیکە دروستببێت بۆ دڵنیابوونەوەیە لەوانە و هەموو عێراق دووبارە تۆماری بایۆمەتری بۆ دەنگدەران دەکاتەوە.

ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئامانج عەزیز رایگەیاند، لە ماوەی ئەم مانگەدا تیمە گەڕۆکەکانیان سەردانی سەرجەم کەمپی ئاوارەکان وگەڕەک و یەکە نیشتەجێبوونەکان دەکەن بۆ تۆمارکردنی دەنگدەران و ڕەتیشیکردەوە هیچ ئاماژەیەک هەبێت بۆ دواخستنی هەڵبژاردنەکانی عێراق.

بابەتی پێشتر

تاوان و ڕوداوە جۆراوجۆرەكان لە گەرمیان كەمیانكردووە

بابەتی دواتر

سلێمانی.. خشته‌ی كاركردنی موه‌لیده‌ ئه‌هلیه‌كان دەگۆڕدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share