لیستی مووچەی مانگی حەوت رەوانەی بەغداد دەكرێت

بڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتوو لیستی مووچەی مانگی حەوتی مووچەخۆرانی هەرێم رەوانەی بەغداد بكرێت.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئامادەكارییەكانی لیستی مووچەی ئەم مانگەی مووچەخۆرانی هەرێم لە كۆتاییەكانیدایە و بڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتوو رەوانەی بەغداد بكرێت.

وتیشی، “لیستەكە سەرجەم مووچەخۆران بە پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەكانیشەوە لەخۆدەگرێت”.

بە ئەگەرێكی زۆرەوە رۆژی یەكشەممە یان دووشەممەی هەفتەی داهاتوو تەواوی لیستەكان رادەستی بەڕێوەبەرایەتیی ژمێریاری سەر بە وەزارەتی دارایی عێراق دەكرێت، سەرچاوەكە وای وت.

ئەوەشی خستەڕوو، بەراورد بە مانگەكانی رابردوو، بڕیارە لەمەودوا زووتر لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم رەوانە بكرێت، بۆ رێگری لە دواخستنی دابەشكردنی.

ئەوەش لەكاتێكدایە تائێستا كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی حوزەیرانی مووچەخۆرانی هەرێم نەهاتووە، ئەمڕۆ مووچەی دوو مانگی رابردووی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەكان دابەشدەكرێت، هێشتاش مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی كارەباش لە بەغدادەوە نەنێردراوە و دابەشنەكراوە.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ناوی بەشێکی دیکە لە خوێندکارانی وەرگیراو لە زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێم راگەیەندرا

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ناوی خوێندکارانی دەرچووی خوێندنگە نێودەوڵەتییەکانی لە زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێم بڵاوکردەوە. وەزارەتی…
زیاتر ببینە

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیركردنی بازرگانێكی ماددەی هۆشبەر رادەگەیەنێت

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی راپەڕین بازرگانێكی ماددەی هۆشبەریان بە چەندین پارچەی ئامادەكراو بۆ فرۆشتنەوە دەستگیركرد. بەپێی راگەیەندراوێكی دەزگای ئاسایشی هەرێم…
Total
0
Share