مادەیەکی ژەهراویی بکوژ لە ماسیی لە قتوونراودا هەیە

راپۆرتێک هۆشداریداوە لەوەی ئاستی جیوەی ژەهراوی لە ماسیی تونەی قوتوودا بەرزە و داواش دەکرێت خۆ بەدووربگیرێت لە خواردنی ئەو جۆرە ماسییە.

رێکخراوی ئەمریکی “Consumer Report” لێکۆڵینەوەیەکی ئەنجامداوە، لەو ماوەیەدا 30 قتوو ماسیی تونەی لە ێنج مارکەی بەناوبانگ تاقیکردەوە و بۆی دەرکەوت کە هەریەکەیان جیوەیان بەرێژەی بەرز تێدایە .

ئاماژەی بەوەشکردووە، “جیاوازییەکی بەرفراوان لە ئاستی نێوان جۆرەکاندا هەبووە، تەنانەت لەنێو قتووەکانی یەک مارکەدا” و “سێ جۆریان ئەوەندە جیوەیان تێدایە کە توێژەران وتوویانە نابێت بە هیچ شێوەیەک بخورێت”.

جەیمس رۆجەرز، بەڕێوەبەری توێژینەوەی سەلامەتیی خۆراک دەڵێت، “لە قتوویەکەوە بۆ قتوویەکی تر، ئاستی جیوە بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو بەرزبووە کە دەتوانێت تەندروستیی کۆرپەلە بخاتە مەترسییەوە، بۆیە دایکانی دووگیان نابێت بەهیچ جۆرێک بیخۆن”.

ئاستی جیوە “لە چوارچێوەی ستانداردەکانی دەزگای خۆراک و دەرمانی ئەمریکا” بەرزتربووە، کە دەڵێت ژنانی دووگیان دەتوانن تونای لە قوتوونراو بە رێژەیەکی سنووردار بخۆن.

جیوە مەترسیدارە بۆ کۆرپەلە گەشەسەندووەکان، چونکە ئەو کانزایە قورسە دەتوانێت زیانبەگەیەنێت بە مێشک و جەستەی بچووکیان، ئەمەش مەترسی لەسەر کێشەی فێربوون و لەدەستدانی بیستن و بینینیان دروست دەکات.

هەروەها بۆ کەسانی پێگەیشتوو مەترسیدارە، هەروەها زیان بە کۆئەندامی دەمار و ریخۆڵەکان و گورچیلەکانیان دەگەیەنێت، ئەمەش دەبێتە هۆی کەمخەوی و لەدەستدانی بیرەوەری و لاوازیی ماسولکەکان.

جیوە بە شێوەیەکی سروشتی لە زەریاکاندا هەیە، واتە هەمیشە هەندێک لە خواردنە دەریاییەکان وەک تونە هەیە، بەڵام لە دوای شۆڕشی پیشەسازییەوە ئاستی کانزاکە لە بەشێکی زەریاکەدا سێ هێندە زیادیکردووە.

شارەزایان دەڵێن، باران جیوە لە بەرگەهەواوە دەگوازێتەوە بۆ ناو زەریا و دواتر لەلایەن زیندەوەرە زیندووەکانەوە هەڵدەمژرێت.

لەبەر ئەوەی ئەم زیندەوەرانە لەلایەن زیندەوەرانی ترەوە دەخورێن، بە چڕیی بەرزتر لە زنجیرە خۆراکییەکاندا کۆدەبنەوە، لەبەرئەوەی ماسیی تونە ماسییەکی نێچیرە، ئەمەش بەو مانایەیە کە چڕیی زۆر زیاتری لە جەستەیدا هەیە.

لەمبارەیەوە نیکۆلاس فیشەر، پسپۆڕی بواری دەریایی لە زانکۆی نیویۆرک رایگەیاندووە، “ئاستی جیوە لە تونەی قتوودا جیاوازە بەپێی ئەو زەریایەی کە تونەکە لێیەوە هاتووە”، بەپێی ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی.

ڕوونیشی کردەوە: “لە چین و هیندستان خەڵوزێکی زۆر دەسوتێنن بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا، وە کاتێک خەڵوز دەسوتێنیت بڕێکی زۆر جیوە دەردەکەیت بۆ هەوا، کە دواجار لەگەڵ باران دەبارێت بۆیە ئاستی جیوە تاڕادەیەک لە زەریای هێمن زیادی کردووە”.

“لەکاتێکدا لە زەریای ئەتڵەسیداین، نیشانمانداوە کە ئاستەکان کەمێک دابەزینیان بەخۆوە بینیوە، بە پلەی یەکەم بەهۆی هەوڵەکانی ئەمریکای باکوورەوە”.

لە بەرامبەردا دامەزراوەی نیشتمانیی ماسی (NFI) کە نوێنەرایەتی بەرهەمهێنەرانی تونە لە قتوودا دەکات، رایگەیاندووە، “ئاستی جیوە کە لە بەرهەمەکاندا دۆزراوەتەوە زۆر لە خوار ئەو سنوورەی کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا (FDA))ەوە دانراوە”، لە وەڵامی ڕاپۆرتەکەدا.

کۆمپانیای بامبڵبی، بەرهەمهێنەری تونای لە قوتوودا دەڵێت: “سودەکانی تەندروستی خواردنی خواردنە دەریاییەکان زۆر زیاترن لە هەر مەترسییەکی گریمانەیی، لەنێویاندا نیگەرانییەکان سەبارەت بە جیوە “.

بابەتی پێشتر

کۆنگرێسی ئەمریکا پلانی راگرتنی هاوکارییەکانی بۆ عێراق راگەیاند

بابەتی دواتر

لە ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان سبەینێ کرا بە پشوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share