ئامارێکی سەرسوڕهێنەر.. زیاتر لە یەک لەسەر سێی بەریتانییەکان پێشوازی لە فرەژنی دەکەن

ژمارەیەکی زۆر لە ئینگلیزەکان کە خەڵکی رەسەنی بەریتانیان ژیان لەگەڵ زیاتر لە ژنێک بە باش دەزانن بەو مەرجەی بەپێی یاسا و رێککەوتن بێت.

بەپێی توێژینەوەیەک کە توێژەرانی زانکۆی سوانزی لە وێڵز ئەنجامیانداوە، پرسیار لە هەزار کەس لە بەریتانیا کراوە سەبارەت بە هەڵوێستیان بەرامبەر ژیان لەگەڵ زیاتر لە ژنێک، وەڵامەکان بەوجۆرەبوون کە 32%ی بەشداربووان پێشوازییان لە بیرۆکەکە کردووە، لەکاتێکدا تەنها 5%ی ژنان بە باشیان داناوە.

توێژینەوەکە پشتی بەو وەڵامانە بەستووە کە لە قۆناغی یەکەمدا ئاراستەی 393 پیاو و ژن کرا، پرسیارەکە بەوجۆرەبوو کە هاوشێوەی فرەژنی بۆچوونیان چییە سەبارەت بە ژیان لەگەڵ زیاتر لە ژنێک، بەپێی ئەنجامەکان کە رۆژنامەی تایمزی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە نیشانی دەدات، بەگشتیی پیاوان گرنگی بە پرسی فرەژنی دەدەن.

بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی ئایا ئەنجامەکان بە رێکەوت بوون یان نا، توێژەران راپرسییەکی دیکەیان ئەنجامدا لەگەڵ 735 ژن و پیاو کە تێکڕای تەمەنیان 33 ساڵ بووە، لەکاتێکدا تێکڕای تەمەن لە گروپی یەکەمدا 25 ساڵ بووە، دەرکەوتووە 39%ی پیاوان پێشوازی لە فرەژنی دەکەن، بەڵام تەنها 5%ی ژنان ڕازین بەو بیرۆکەیە.

توێژینەوەکە دەریخستووە، کە خواست بۆ فرەژنی زیاتر پەیوەندیدارە بە ئاستی پەرەسەندنی جووتبوون لە مرۆڤدا نەک کلتوور و رۆشنبیری، ئەمە لەکاتێکدا ژنان بەدەستییەوە دەناڵێنن و نایانەوێت هاوبەشی ژیانیان لەگەڵ کەسی دیکەدا هاوبەشی پێبکەن.

بابەتی پێشتر

رۆژێكی ئەم مانگە دەرگای بانكەكان دادەخرێن

بابەتی دواتر

وێنە.. کامێرایەکی چاودێریی تیژڕەوی لە سلێمانی دەشکێنرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share