هەوڵیدا وەکو کیم کارداشیانی لێبێت.. بەڵام چی ڕوویدا؟

کچێکی بەرازیلی کە تەمەنی 29 ساڵە، بڕێکی زۆر پارەی خەرجکردووە تاوەکو خەونەکەی بەدیبهێنێت، ئەویش هاوشێوەبوونیەتی لەگەڵ کیم کارداشیانی ئەستێرەی ئەمریکی بەجۆرێک دەقاودەق لە ئەو بچێت.

ڕۆژنامەی نیویۆرک پۆستی ئەمریکی بڵاویکردووەتەوە، جێنیفەر پامپلۆنا ئەو کچە بەرازیلییەی ویستوویەتی خۆی وەک کیم کارداشیان لیبکات، بڕی 600 هەزار دۆلاری لە نەشتەرگەرییەکانی جوانکاریدا خەرجکردووە بۆئەوەی دەقاودەق وەکو کارداشیان بێت.

سەرەڕای تێچووە مادییەکەی جێنیفەر 12 ساڵی تەمەنیشی بۆ بەدیهێنانی ئەو خەونە تەرخانکردووە، یەک بەدوای یەکدا نەشتەرگەرییەکانی ئەنجامداوە تاوەکو ژمارەیان گەیشتووەتە 40 نەشتەرگەری، ئەمە سەرەڕای ئەو کارانەی بە بەکارهێنانی فیلەر بۆیکراوە.

لە ئەنجامدا جێنیفەر وەک کارداشیان دەرکەوت، بەجۆرێک پێیدەوترا کیم کارداشیانی2.

لەسەرەتا ئەو گۆرانکارییانە جێنیفەریان دڵخۆشکرد، کە بەو ڕووخسارە نوێیەوە دەردەکەوت، بەڵام بە تێپەڕبوونی کات ئەوە بێزاری دەکرد کە وەک کەسێکی دیکە دەرەدەکەوێت، بەتایبەت کاتێک خەڵکێکی زۆر بە ناوی خۆی بانگیان نەدەکرد و پێیاندەوت کارداشیان.

جێنیفەر دەڵێت، جوانکارییەکان دڵخۆشییەکی درێژخایەنیان پێنەدام، ئێستا هیواخوازە کە ئەو نەشتەرگەرییانەی ئەنجامنەدایە.

بۆیە جێنیفەر جارێکی دیکە هەوڵی گەڕاندنەوەی ڕووخسارە کۆنەکەی خۆی دەدات و بۆ ئەو مەبەستەش بڕی 118 هەزار دۆلاری خەرجکردووە تاوەکو بگاتەوە بە هەمان ڕووخساری پێشووی خۆی.

بابەتی پێشتر

مانچستەر سیتی بۆندی ڕۆدری درێژكردەوە

بابەتی دواتر

ڤیتامینێکی پێویست بۆ تەندروستیت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قاوەخواردنەوە حەرام دەکرێت

کتێبخانەی مەلیک عەبدولعەزیزی سعودی، ڕۆژی سێشەممە، دەستنووسێکی دەگمەنی نمایشکرد کە تەمەنی زیاتر لە چوار سەد ساڵە و قاوەخواردنەوە…
زیاتر ببینە

کیلۆپاترا رەشپێست بووە؟

ماوەی چەند رۆژێکە فیلمێکی بەڵگەنامەیی لە پێگەی نێتفلێکس بڵاوبووتەوە لەبارەی ژیانی شاژنە کیلۆپاترا کە لەلایەن ئەکتەرێکی رەشپێستەوە رۆڵی…
Total
0
Share