سەرمابوون چەورییەكانت دەتوێنێتەوە و هاریكارت دەبێت بۆ لاوازبوون

هاتنی وەرزی زستان و سەرما بۆ زۆر كەس مایەی ترس و نیگەرانییە، بەڵام پزیشكێكی پسپۆڕی ئەڵمانی دڵنەوایی ئەو كەسانە دەكات و دەڵێت، هەستكردن بە سەرما رەنگە هاریكاریان بێت لە دابەزینی كێش، ئامۆژگاریشیان دەكات بە پەیڕەوكردنی ئەوەی ناودەبرێت بە “شێوازی ژیانی گەرمیهێن”.

مانەوە لە ژوورێكی زۆر سارددا، نەك تەنها مایەی ئاسوودەیی نییە، بەڵكو ناتەندروستە ئەگەر بۆ ماوەیەكی زۆر بێت. لە لایەكی دیكەوە، پێچەوانەی ئەوەی باوە هەستكردن بە سەرما ماوە ماوە هانی میتاپۆلیزم (كرداری گۆڕینی خۆراك بۆ وزەی پێویستی لەش) دەدات و هاریكاردەبێت لە دابەزاندنی كێشی لەش، وەك ئەوەی ئەلیكساندەر بارتیلت-ی زانای پزیشكی زیندەگی لە میونخ ئاماژەی پێدەدات.

هۆكارەكەشی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی ناودەبرێت بە (شانە چەورییە قاوەییەکان- Brown adipose tissue) كە پشت بە میكانیزمێك دەبەستێت تیایدا یەكەی گەرمۆكە (كالۆری) دەگۆڕێت بۆ گەرمی تەنانەت بەبێ ئەنجامدانی هیچ جوڵە و راهێنانێكی ماسولكە، وەك ئەوەی پزیشكەكە روونیكردووەتەوە.

شەپۆلی سەرما چەورییە كەڵەكەبووەكان دەتوێنێتەوە
بارتیلت روونیشیكردەوە، نزیكەی 100 تا 150 گرام لە چەورییە قاوەییەكانی هەر كەسێكی پێگەیشتوو تا رادەیەك بە كەم دادەنرێت، چالاكییەكانی ئەو كەسانە بە چوونە تەمەنەوە كەمدەكات. ئەو دەشڵێت، ئەم جۆرە چەورییە لە چالاكیی جەستەییدا دەتوێنەوە، بۆ نمونە بەهۆیەوە چەورییە سپییەكانی دەوروبەری كەمەریش دەتوێنەوە.

لەپێناو خستنەكاری چەورییە قاوەییەكان، بارتیلت رێنوێنی دەكات بە گرتنەبەری “شێوازی ژیانی گەرمیهێن”، بەهۆی كاریگەرییە سوودبەخشەكەیەوە لەسەر میتاپۆلیزمی لەش، لەڕێی ئەوەی ناویناوە “ئاگاداركەرەوەی سارد”ی رۆژانە. بۆ نمونە لەجیاتی لەبەركردنی جلوبەرگێكی ئەستور، لەبەركردنی جلی تەنك، كە وادەكات هەندێك بەشی جەستە هەست بە سەرما بكات، ئەمەش واتە پێویستە جەستە میتاپۆلیزمی خۆی چالاكبكات كە دەبێتەهۆی چالاكبوونی چەورییە قاوەییەكان بەمەبەستی بەدەستهێنانی گەرمیی پێویست و لە ئاكامدا دابەزاندنی كێشی لەش.

زیاتر لەوەش رێنوێنی دەكات بە خۆشۆردن بە ئاوی سارد و چارەسەر بە ئاوی سارد “ئەوەندە نەتبەستێت، بەڵام هەستی سەرمابوونت تیا دروستبكات، هێندە بەسە”. لەلایەكی دیكەوە خۆشۆردن لە ئاوی بەستوودا سوودی تەندروستیی زۆری هەیە، بەڵام تەنها بۆ كەسانی تەندروست.

لەگەڵ ئەوەشدا نابێت زیادەڕەوی بكرێت لە “ئاگاداركەرەوەی سارد”دا، ئەمە كاركردن لە نوسینگەشدا دەگرێتەوە، بارتیلت روونیكردەوە، “ئەگەر گەرما چەند پلەیەك دابەزی بۆ 18 یان 19 پلە، ئەوەندەی وات لێبكات هەست بە سەرما بكەیت، زیانی نییە”.

بابەتی پێشتر

کەشناسی: ئەمڕۆ بەفر دەبارێت

بابەتی دواتر

یەکێتیی زانایانی ئاینی بۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی: بڕیارەکەت راستکردنەوەی مێژووی شارەکەیە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دڵی پیاوان لە مەترسیدایە

توێژینەوەیەكی نوێی كەنەدی پەیوەندییەكی بەهێز لەنێوان فشاری كار و زیادبوونی مەترسیی تووشبوون بە جەڵتەی دڵ ئاشكرادەكات. توێژینەوەكە كە…
Total
0
Share