شەش خۆراك كاریگەریی ئەفسووناوییان لەسەر كۆنتڕۆڵكردنی شەكری خوێن هەیە

ئەگەر لەو كەسانەیت كە بەدەست نەخۆشیی شەكرەوە دەناڵێنیت، یان دۆخی تەندروستیی دیكەی پەیوەندیدارت هەیە بە ئاستی شەكر لە خوێندا، شارەزایانی تەندروستی رێنوێنیت دەكەن بە ژمارەیەك خۆراك كە دەتپارێزێت لە بەرەو خراپتر چوون.

ئاستی شەكر لە خوێندا كاریگەر دەبێت بە هۆكاری دیكەی وەك زیادبوونی كێش، ماندووێتی و رۆڵی بۆماوەكان، بەڵام خۆراك رۆڵێكی یەكلاكەرەوەی هەیە، بەپێی پزیشكان.

بۆیە شارەزایان پێشنیاری ئەم جۆرە خۆراكانە دەكەن بۆ دابەزاندنی شەكری خوێن، لەوانە:

برۆكلی:
ئەم بەرهەمە پێكهاتەیەكی كیمیایی تیایە بەناوی (سیلفۆرافان)، كە هاریكار دەبێت لە دابەزاندنی ئاستی شەكر لە خوێن و كەمكردنەوەی هەستیاریی ئەنسۆلین.

بەرهەمە دەریاییەكان:
سەرچاوەیەكی گرنگی پڕۆتین، چەوریی تەندروست، ڤیتامینەكان، كانزاكان و ماددە دژە ئۆكسانەكانن كە هاریكاردەبن لە دابەزاندنی ئاستی شەكر لە خوێندا.

چەرەساتەكان:
خواردنی چەرەساتەكان هاریكارە بۆ دابەزاندنی شەكر لە جەستەدا، بەتایبەت لەكاتی پەیڕەوكردنی سیستمێكی خۆراكی كاربۆهیدرات كەمدا.

توو:
خواردنی دەبێتەهۆی كۆنتڕۆڵكردنی شەكر، بەهۆی بوونی ریشاڵ، ڤیتامینەكان، كانزاكان و پێكهاتە دژە ئۆكسێنەرەكان.

ئەڤۆگادۆ:
ئەم بەرهەمە دەوڵەمەندە بە چەورییە تەندروستەكان، ریشاڵ و كانزاكان. لەكاتێكدا ئەگەر بۆ خواردن زیادبكرێت، رۆڵێكی گرنگی دەبێت لە دابەزاندنی شەكری خوێن.

هێلكە:
رێژەیەكی بەرز پڕۆتین-ی تیایە، سەرچاوەی خۆراكیی دیكەیشی تیایە وەك چەوریی تەندروست، كانزاكان و پێكهاتە دژە ئۆكسانەكان.

توێژینەوەیەكی پێشووتر كە لە كۆریای باشوور ئەنجامدراوە، دەڵێت، ئەو كەسانەی هەفتانە چوار جار هێلكە دەخۆن، زیاتر دووردەكەونە لە شەكرە بەڕێژەی 40% بەراورد بەوانەی لە هەفتەیەكدا یەكجار دەیخۆن.

بابەتی پێشتر

کوڕەکەی جۆرج وەسوف گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

رووداوێكی هاتوچۆ لە ئامەد 27 قوربانی لێكەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share