جگەرەكێشان یەكێكیانە.. سێ هۆکار ئەگەری توشبوون بە لەبیرچوونەوە زیاتر دەکەن

توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە سێ هۆکاری تایبەت بە شێوازی ژیان، کاریگەریی لەسەر زیاتربوونی ئەگەری توشبوون بە لەبیرچوونەوە دەبێت.

هەڵسەنگاندنەکان باسلەوەدەکەن، لەهەر 14 کەسێکی سەروو تەمەن 65 ساڵ، یەکێکیان تووشی لەبیرچوونەوە دەبێت، ئەو ژمارەیە بۆ شەش کەس بەرزدەبێتەوە لەوانەی تەمەنیان لە هەشتا ساڵیدایە.

تاوەکو ئێستا زانست نەیتوانیوە ڕێگایەک یان چارەسەرێکی بدۆزێتەوە بۆ ڕێگری لە توشبوون بە لەبیرچوونەوە.

توێژینەوەکە سێ نەریتی لە ژیانی ڕۆژانەدا دیاریکردووە، كە دەبنەهۆی زیادبوونی ئەگەری توشبوون بە لەبیرچوونەوە.

لە توێژینەوەکەدا چوار هەزار و 164 کەس، کە ناوەندی تەمەنیان 59 ساڵ بووە، بەشدارییانکردووە، دەریدەخات سێ هۆکار دەبنە هۆی توشبوون بە لەبیرچوونەوە.

جەگەرەکێشان یەکێکە لەو هۆکارانەی لەڕێزبەندیی پێشەوەی هۆکارەکانە، بەڵام تائێستا ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی هیچ ژمارەیەکی لەوبارەیەوە نەخستووەتەڕوو، ئەوەی ڕوونە ئەوکەسانەی جگەرە دەکێشن توشبوون بە بیرچوونەوە تێیاندا 45% زیاترە لە کەسانی ئاسایی.

شانبەشانی جگەرەکێشان، سیستمی خۆراکی، بەتایبەت خۆراکە پڕ چەورییەکان یەکێکی دیکەیە لە هۆکارەکانی زیادبوونی ئەگەری توشبوون بە لەبیرچوونەوە.

دوایین هۆکار توێژینەوەکە هۆشداریی لەبارەوەداوە بەرزبوونەوەی فشاری خوێنە لە ساڵەکانی ناوەڕاستی تەمەندا و دەبێتە هۆی توشبوون بە لەبیرچوونەوە.

توێژینەوەکە ئاشكرایكردووە، ڕێکخستنی سیستمی خۆراکی و ڕاهێنانە وەرزشییەکان دەتوانێت خانەکانی مێشک ڕێکبخاتەوە و پارێزگارییان لێبکات لە توشبوون بە لەبیرچوونەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی لەبەردەم بانکەکان تیمی تەندروستی دادەنێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی بەمەبەستی پاراستنی گیانی مووچەخۆران تیمێکی تەندروستیی لەبەردەم سەرجەم بانکەکانی دابەشکردنی مووچەدا جێگیربکات. لە لێدوانێکدا…
زیاتر ببینە

تەندروستیی هەولێر ڕوونکردنەوەی لەبارەی شەڕی نێو نەخۆشخانەی فریاکەوتن دا

  بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر لەبارەی دروستبوونی شەڕ لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژهەڵات ڕایگەیاند، شەڕەکە لەنێوان کارمەندانی پرسگە و…
Total
0
Share